کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئاگاداری/ سمینارێک بە بۆنەی ٢ی ڕێبەندان لە وڵاتی سوید بەڕێوە دەچێت

14:42 - 3 رێبەندان 2715

کوردستان میدیا: کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شاری یوتوبۆری، بە بۆنەی ٢ی ڕێبەندان سمینارێک پێک دێنێت.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٣ی ڕێبەندانی ١٣٩٤ی هەتاوی،کۆمیته‌ی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شاری یوتوبۆری، بە هاوکاریی یەکیەتیی کوردان و ABFی ئەو شارە، سمیناریک بە بۆنەی یادی ٧٠ ساڵەی دامەزرانی یەکەم کۆماری کوردستان، بۆ دوکتور ئیدریس ئەحمەدی مامۆستای زانکۆ، پێک‏دێنێت.

لەو سمینارەدا ئەحمەدی باسێکی ئاکادیمیکی و زانستیانە لەسەر مێژووی کۆماری کوردستان و کەسایەتیی پێشەوای مەزن پێشکەش دەکات.

بەشداری کردنی هەر هاونیشتمانییەک لەو سیمنارەدا، بایەخدانە بەو ڕۆژە مێژووییەی گەلەکەمان.

شۆێن:
folket hus Hamarkullen
Hammarkulletorget 62 A
424 37 Angered
ڕۆژی شه‌ممه ڕێکەوتی 2016/01/30
کات : کاتژمێر ٢ بۆ ٥ی دوانیوەڕۆ