کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئاگر کەوتنەوە لە ناوچەی نەغەدە هاووڵاتییەکی کردە قوربانی

21:03 - 16 رەشەمه 2712

کوردستان میدیا: هاووڵاتییەکی خەڵکی ناوچەی نەغەدە بەهۆی ئاگر کەوتنەوە بەشێک لە جەستەی سووتا.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رێکەوتی ١٣ی رەشەمە، هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی گوندی مێهمانداری نەغەدە بەناوی محەممەد ــ ص لەئەنجامی ئاگر کەوتنەوە بەهۆی نەشتی کەپسوولی گاز، تووشی سووتان بوو.
ئەم هاووڵاتییە کوردە ماوەی ٤ رۆژە لە نەخۆشخانە دایە و بەوتەی شایەتحاڵان پلەی سووتانەکەی زۆرە.
پێڕانەگەیشتن بە گوندەکانی دەوروبەری ناوچەی نەغەدە و بەتایبەت گوندی مێهماندار و نەدانی ئیمتیازی گازی بەو گوندە و نەبوونی چاودێری بەرسەر کەرەسە گازییەکان لەلایەن ناوەندە پێوەندیدارەکانەوە، لە هۆکارە سەرەکییەکانی سووتان و نەشتی گاز لەو ناوچانە دان.

بەرپرسی ناوەندی لێکۆڵینەوەی سووتان لە ئێراندا بە ماڵپەڕی عەسری ئێرانی راگەیاندووە: لەسەدا ٩٥ سووتاوەکان لە وڵاتانی کەم داهات روو دەدات و لە ساڵێکدا نزیک بە ١٠ میلیۆن ساڵ لە تەمەنی بە کەڵکی خەڵک، بەو هۆیەوە لەناو دەچێت.
هەر لەو پێوەندییەدا د. عەلی مەنافی دەبیری زانستی لێکولینەوەکان لەسەر سووتان رایگەیاندووە، سووتان بە ئاگر لە پێرستی هۆکارەکانی مەرگدا پلەی ١٥ی هەیە و لە ساڵیکدا ٣٠٠٠ کەس بەهۆی سووتان لە ئیران، گیانیان لەدەست دەدەن.