![](/weney-mallperr/3602.jpg)
کوردستان میدیا: زیاتر لە شەش مانگە کرێکارانی شیرکەتی پوویان غەربی کرماشان کە کاری بەرهەمهێنانی کابل دەکا حەقدەستیان نەدراوە و هاوکاتیش ناڕەزایەتیی کرێکارانی مێترۆی ئەهواز پێنجەمین رۆژی خۆی تێپەڕاند.
هەواڵدەریی کوردپا بڵاوی کردەوە، ١٥٠ کرێکاری شیرکەتی پوویان غەربی کرماشان زیاتر لە شەش مانگە موچەیان پێ نەدراوە و لەو شەش مانگەشدا زیاتر لە ٣٥٠ کرێکاری ئەو شیرکەتە لەسەر کار دەرکراون.
نەدانی حەقدەستی کرێکاران و دەرکرانیان بۆ کەمیی بوودجە، لەلایەن بەرپرسانی ئەو شیرکەتەوە راگەیەنراوە.
هەر لەو پێوەندییەدا هەواڵدەریی کاری ئێرانیش هەواڵی مانگرتنی ٤٠٠ کرێکاری بەشە جۆراوجۆرەکانی مێترۆی ئەهوازی بڵاو کردووەتەوە و رایگەیاندووە، کرێکارانی ئەم شیرکەتە لەهەمبەر دواکەوتنی حەقدەستی ٦ مانگیان، کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان لە بەرانبەر شوێنی کارەکەیان بەڕێوە بردووە.
بەپێی ئەم راپۆرتە، ناڕەزایەتیی کرێکارانی مێترۆی ئەهواز لە رۆژی سێشەممەی رابردوو رێکەوتی ١٠ی رێبەندان، هەتا رۆژی شەممە رێکەوتی ١٤ی رێبەندان بەردەوام بووە و خوازیاری دانی مووچەی ٦ مانگی رابردوویان بوون، بەڵام لەلایەن پەیمانکاری پێوەندیدارەوە هیچ وەڵامێکیان نەدراوەتەوە.