کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەجێ‌هێشتنی ئێران لەلایەن لاوانەوە لەسەدا ١٩ زیادی كردووە

15:48 - 5 رەشەمه 2712

كوردستان میدیا: لە ماوەی ٢ ساڵدا پێنج هەزار و ٦٢٦ لاوی ئێرانی بەمەبەستی خوێندن ناویان لەئەمریكا تۆمار كردووە.


ئەشرەف بروجێردی ئەندامی لێژنەی زانستی توێژینەوە زانستیەكان لە ئێران رایگەیاند، لە ماوەی دوو ساڵدا ژمارەیەكی بەرچاو لەلاوانی ئێران وڵاتیان بەجێ‌هێشتووە و بەشێكی دیكەش ناویان بەمەبەستی خوێندن لەوڵاتی ئەمریكا تۆمار كردووە.
رۆژنامەی شەرق بڵاوی كردوەوە، لە ماوەی سێ‌مانگی یەكەمی ساڵی ١٣٩٠دا زیاتر لە یەك هەزار هاووڵاتیی ئێرانی( هەڵاتنی مێشكەكان) بەمەبەستی درێژە دان بە خوێندن وڵاتیان بەجێ‌هێشتووە.
ماوەیەك لەمەوبەر مەجلیسی رێژیمی ئێران رایگەیاند، هەتا ساڵی ١٣٨٩، شەست هەزار كەس بەمەبەستی خوێندن ئێرانیان بەجێ‌هێشتووە و ژمارەیەكی زۆر كەم لەو هاووڵاتیانە دەگەڕێنەوە وڵاتی خۆیان.

زۆربەی ئەو ئێرانیانەی كە خاوەن بڕوانامەن و بە بژاردە دێنە ئەژمار، لەوڵاتی كانادا گیرساونەتەوە.
ئەمانە لەحاڵێكدایە كە كامران دانشجوو وەزیری زانست رایگەیاندبوو، ئێمە لەئێران شتێكمان بە ناوی هەڵاتنی مێشكەكان نیە.