کوردستان میدیا: چالاکییەکان بە بۆنەی ٢ی ڕێبەندان ساڵڕۆژی دامەزراندنی کۆماری کوردستان درێژەی هەیە.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، قارەمانانی دێموکرات لە شار و گوندەکانی کوردستان بە بۆنەی ٢ی ڕێبەندان چالاکیی تەبلیغیی بەڕێوە دەبەن و ڕێز لەو ڕۆژه مێژووییه دەگرن.
ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شاری شنۆ بۆ ڕێزگرتن لە ساڵڕۆژی کۆماری کوردستان، ٢٥٠٠ تراکتی تایبەت بە ٢ی ڕێبەندان و هەروەها ڕاسانی ڕۆژهەڵاتیان بڵاو کردووەتەوە.
لە بەشێکی دیکەی ئەو چالاکییانەدا، ٥٠٠ سیدی لە وتەکەنی سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکرات و فیلمی پێشمەرگەکانی ڕاسان و وێنەی شەهیدانی ڕاسانیان بڵاو کردووەتەوە و دروشمی پێوەندیداریان بەم بۆنەوە نوسییوە.
دروشمی وەک ڕاسان هەڵگری ئامانجه پیرۆزەکانی کۆمارە، پیرۆز بێ ٢ی ڕێبەندان ٧١ـەمین ساڵڕۆژی دامەزراندنی کۆماری کوردستان، ڕاسان هێزی پێشمەرگە و هێزی گەلە، ٢ی ڕێبەندان درەوشانەوەی ئەستێرەی بەختەوەریی کوردانە، دێموکرات هێمای ڕاسانی ڕۆژهەڵاتە، ژنان لە ڕیزی پێشەوەی ڕاسانی ڕۆژهەڵاتدان و پێشمەرگە بوون ئیرادەی ژیانە نووسیوە.
قارەمانانی دێموکرات لە شاری سەقز، بە بۆنەی ٢ی ڕێبەندان لە گوندەکانی قاراوا و ئەحمەدئاوای سەروو لە دەکەوێتە سەر جاددەی سەقز ـ بۆکان، چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە بردووە.
تێکۆشەرانی دێموکرات لە گوندی ئەویهەنگی ژاوەرۆی مەریوان، بۆ پێشوازی لە ٢ی ڕێبەندان به هەڵواسینی بەنێر، نووسینی دروشم و هەروەها هەڵدانی ئاڵای کوردستان ساڵڕۆژی کۆماری کوردستانیان بەرز ڕاگرتووە.
قارەمانانی دێموکرات هەروەها نامەیان لە حەوشی جاش و بەگرێگیراوان هاویشتووە و داوایان لێکردوون کە چەکی ڕێژیم دانێنن و بگەڕێنەوە باوەشی گەل.
تێکۆشەرانی دێموکرات لە دزەی مەرگەوەڕی ورمێ، بە بۆنەی ساڵڕۆژی دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە گوندی خوراسب چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە بردووە و بە ئاشکرا و لە پێش چاوی خەڵک دروشمیان نووسیوە کە ئەوەش بووەتە مایەی خۆشحاڵیی خەڵک.