کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەرەی یەکگرتووی دژبەرانی سووریە لە هەوڵی دیاری کردنی سەرۆک‌وەزیر دان

16:04 - 5 رەشەمه 2712

کوردستان میدیا: بەرەی یەکگرتووی نیشتمانیی سووریە رایانگەیاند، لە ماوەیەکی نزیکدا، لە وڵاتی تورکیە لە رێگای هەڵبژاردنەوە سەرۆک وەزیر دیاری دەکەین.


بەرەی یەکگرتووی نیشتمانیی سووریە دوای کۆبوونەوەی قاهیرە لە بەیاننامەیەکدا رایانگەیاند، بە مەبەستی پێکهێنانی دەوڵەتی کاتی و هەروەها ناوچە رزگار کراوەکان پێویستە سەرۆک وەزیر هەڵبژێرین.
ئەو بەرەیە یەک رۆژ بەر لە کۆبوونەوەی قاهیرە ئامادەیی خۆیان بۆ وتووێژ لەگەڵ حکوومەتی بەشار ئەسەد دەربڕی بوو.
هەر لەو پێوەندیییەدا دوای کۆبوونەوەی قاهیرە دژبەران رایانگەیاندووە، تەنیا لەگەڵ لایەنێک دانووسان دەکەین کە دەستیان بە خوێنی هاووڵاتییان سوور نەبووبێت.
ئەمانە لە حاڵێک دان کە شەڕ و پێکدادانەکان لە وڵاتی سووریە بەردەوامن و رۆژی پێنج‌شەممە رێکەوتی ٣‌ی رەشەمە لە ئەنجامی تەقینەوەی بۆمبێکدا نزیک بە ١٠٠ کەس کوژران.
دژبەران، رێژیمی سووریەیان بە ئەنجام دانی ئەو تەقینەوەیە تاوانبار کردووە.
ئەخەزر ئیبراهیمی نوێنەری رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکانیش ئەو تەقینەوەیەی بە جەنایەتی جەنگی لەقەڵەم دا.