کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەڕێوەچوونی رێوڕەسمی جێژنی نەورۆز لە رۆژئاوای کانادا

18:07 - 5 خاکەلێوه 2713

کوردستان میدیا: بە بۆنەی جێژنی نەتەوەیی نەورۆز کۆمیتەی هاوکاریی هێزە سیاسییە کوردستانییەکان، رێوڕەسمێکیان بەو بۆنەوە لە رۆژئاوای کانادا بەڕێوە برد.
بەپێی هەواڵی‌ماڵپەڕی کوردستان میدیا، لەو رێوڕەسمەدا پەیامی جێژنە پیرۆزەی کۆمیتەی هاوکاریی هێزە سیاسییەکان لەلایەن ئەمین عوسمانـەوە خوێندرایەوە و دواتر سمایل ئیبراهیمی وێڕای پێشکەش کردنی پەیامی ئەو کۆمیتەیە بە زمانی ئینگلیزی، سپاسی ئەو کەس و لایەنانەی کرد کە پەیام و برووسکەی پیرۆزبایی‌یان بۆ بەڕێوەبەرانی جەژنەکە ناردووە.
هەر لەو پێوەندییەدا سێڤ دلاهلیواڵ شۆرای شاری بێرنابی، بە نوێنەرایەتیی شارەوانیی ئەو شارەوە جەژنە پیرۆزەی لە ئامادەبوان کرد.
لە بەشی دووهەمی ئەو رێوڕەسمەدا، رەحمان مورادی پەیامێکی نەورۆزیی پێشکەش کرد و دواتر هونەرمەندان گەڵاوێژ محەممەدی و شەهرووز بە وتنی گۆرانی رێوڕەسمەکەیان زیاتر رازاندەوە.

4178.jpg


لەلایەکی دیکەوە کریستی کلارک سەرۆکی هەرێمی بریتیش کۆلومبیای کانادا و ژمارەیەک لە ئەندامانی پارلمانی فیدراڵ و هەرێمی، پەیامی پیرۆزبایی‌یان پێشکەش بە کوردەکانی ئەو هەرێمە کرد.
کۆمیتەی هاوکاریی هێزە سیاسییە کوردستانییەکان لە رۆژئاوای کانادا پێک هاتوو لە:

ــ حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران

ــ کۆمەڵەی شۆڕشگیڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران

ــ پارتی دێمۆکراتی کوردستان

ــ یەکیەتیی نیشتمانیی کوردستان

ــ کۆمەڵەی هاوکاریی کوردەکانی سووریە