![](/weney-mallperr/9468.jpg)
کوردستان میدیا: کۆمیتەی حیزبی دێموکرات ــ رۆژئاوای کانادا، بۆ بەرزڕاگرتنی یادی شەهیدانی میکۆنووس، رێوڕەسمێکی بەڕیوەبرد.
بە پێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ٣٠ی خەرمانانی ١٣٩٣ی هەتاوی، بەبۆنەی ساڵیادی کارەساتی میکۆنۆس و بۆ رێزگرتن لە یاد و ناو و خەباتی شەهید دوکتور شەرەفکەندی و هاوڕێیانی، کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە رۆژئاوای کانادا رێوڕەسمێکی تایبەتی بەڕێوەبرد.
ئەو رێوڕەسمە بە سروودی نەتەوایەتی \'\'ئەی رەقیب\'\' و راگرتنی خولەکێک بێدەنگی بۆ رێزگرتن لە شەهیدانی رێگای رزگاریی کوردستان و بەتایبەت شەهیدانی میکۆنووس دەستی پێکرد.
لە بڕگەی یەکەمی ئەم رێوڕەسمەدا، پەیامی کۆمیتەی حیزبی دێموکرات بە بۆنەی ساڵیادی شەهیدکرانی دوکتور شەرەفکەندی و هاوڕێیانی لەلایەن رەحمان مورادیـەوە پێشکەش کرا.
دواتر، حکمەت قوڵیزادە، بەشێک لە وتە بەنرخەکانی دوکتور شەرەفکەندی و پارچە پەخشانێکی پێشکەشی ئامادەبوان کرد و دواتر پەیامی هاوخەمی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران لەلایەن حەمید بەهرامیـەوە پێشکەش کرا.
پاشان ناسر جیهانی، لە باسێکدا، پوختەی بەرهەمەکانی دوکتور شەرەفکەندی پێشکەش کرد و وێرای شی کردنەوەی بیر و هزری ئەم رێبەرە شەهیدە، رۆڵ و کارتێکەری دوکتور شەرەفکەندی لە نێو بزوتنەوەی رزگاریخوازی کوردستان هەڵسەنگاند.
لە درێژەی رێوڕەسمەکەدا، ئیسماعیل ئیبراهیمی، باسێکی لە سەر بنەما فیکریی گرووپە توند ئاژۆ ئیسلامییەکان و دوایین رووداوەکانی کوردستان و ناوچە پێشکەش کرد.
دواتر، مەحیەدین پاڵانی، وێڕای ئاوڕدانەوە لە خەبات و تێکۆشانی دوکتور شەرەفکەندی، چەند باسێکی سەبارەت بە بنەمای فیکری و بیر نەتەوەیی دوکتور شەرەفکەندی پێشکەش بە ئامادەبوان کرد.
لە بڕگەی کۆتایی ئەم رێوڕەسمەدا، ستیون کالێرۆ، لەلایەن حەوتەنامەی میلیتانت وتارێکی کورتی پێشکەش کرد و وێرای هاوخەمی بە بۆنەێ کارەساتی میکۆنووس، ئەم کردەوە تیرۆریستییەی رێژیمی ئیسلامیی ئێرانی مەحکووم کرد و پشتیوانی لە خەباتی گەلی کورد بۆ بەدەستهێنانی مافەکانی خۆی، بە ئەرکێکی ئینسانی وەسف کرد.
چەند لایەنی سیاسی و کۆمەڵایەتی کوردستانی و یەک لەوان لقی ڤانکۆڤێری پارتی دێموکراتی کوردستان، پەیامی هاوخەمیی خۆیان بەم بۆنەوە، پێشکەشی کومیتەی حیزبی دێموکرات کرد.