کوردستان میدیا: لە یادی ٢٦ی خەرمانان و بەمەبەستی رێزگرتن لە شەهیدانی میکۆنووس، کۆمیتەی گشتیی حیزبی دێموکرات لە شاری تورکوو، سمینارێکی بەڕێوەبرد.
بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رۆژی شهممه رێكهوتی ٢٩ی خهرمانانی ١٣٩٣ی ههتاوی، بهبۆنهی ٢٢ـهمین ساڵڤهگهڕی شههیدكرانی دوكتور سادق شهرهفكهندی، لهگهڵ کاک فهتاح عهبدولی و کاک هومایۆن ئهردهڵان، بهبهشداری ژمارەیەکی بەرچاو لەئەندامانی حیزب نوێنەرانی پارت و لایەنە سیاسیەکان و کوردانی دانیشتووی وڵاتی فینــلاند، لهشاری تورکوو، سمینارێک بەڕێوەچوو.
رێۆرهسمهكه به سروودی نهتهوهیی ئهی رهقیب و راگرتنی خولەكێک بێ دهنگی بۆ رێزگرتن لهشههیدانی كورد و كوردستان و بهتایبهتی شههیدانی ٢٦ی خەرمانان، دهستی پێكرد.
پاشان فازڵ گووڵجانپووڕ بهرپرسی كۆمیتهی گشتیی حیزبی دێموکرات لە فینــلاند، پهیامی كۆمیتهی فینلاندی بەو بۆنەیەوە پێشكهش كرد.
گووڵجانپوور له پهیامهكهیدا وێڕای ئاماژە به جینایەتەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران و تیرۆرکردنی دژبەرانی لە رێگەی کوشتن و لەناوبردنیان، رێگە خۆش دەکات بۆ درێژەدان بە تەمەنی نەفرەت لێکراوی کۆماری ئیسلامی لە ئێران.
بەرپرسی کۆمیتەی فینلاندی حیزبی دێموکرات لە درێژەی پەیامەکەدا باسی لەوە کرد کە هەوڵی بێوچانی کۆماری ئیسلامی ئێران و گوشارخستنە سەر وڵاتی ئاڵمان، کە رێژیمی ئیسلامی ئێران دەیویست وەک جەریانی تیرۆری شەهیدانی ڤییەن، کارەساتی میکۆنووسیش بکات بە فیدای سادو سەودای بازرگانی، بەڵام بڕیاری بوێرانەی دادگای سەربەخۆی ئاڵمان، نەک هەر کۆماری ئیسلامی ئیرانی بەو تاوانە مەحکووم کرد، بەڵکوو رووی راستەقینەی تیرۆریستی سەرانی رێژیمی ئیسلامیی ئێرانی بە جیهان ناساند.
دواتر پەیامی پارتی دێموکراتی کوردستان لەلایەن حەکیم تاهیرـەوە پێشکەش کرا.
حەکیم تاهیر بەئاماژەدان بە رووی راستەقینەی دەسەڵاتدارانی ئێران کەپێشینەیەکی قێزەون و بەرچاویان هەیە لە تیرۆر و تیرۆریست پەروەراندن، لە سەردەمی پاشایەتییەوە بگرە تا دەسەڵاتداری ئاخووندەکان، بۆ لە ناوبردنی رێبەر و سەرکردەکانمان، یەکەم جار هەڵسان بەشەهیدکردنی پێشەوای مەزن و دواتر تیرۆرکردنی سەرکردەی ناودار و نموونەی دیپلۆماتکاری ئێمە دوکتۆر عەبدولرەحمانی قاسملوو و پاشان تیرۆرکردنی دوکتۆر سادق و هاوڕێیانی لەئاڵمان.
ناوبراو هەروەها ئاماژەی بەوەش کرد، لە بەردەرکەوتی مەترسییەکانی تیرۆریزمی نێودەوڵەتی، لە کۆنفرانسی پاریس هاوپەیمانییەتیەکیان پێکهێنا کە زیاتر لە٤٠ وڵات تێیدا بەشداربوون، بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزمی نێودەوڵەتی، رێگە نەدرا بە ئێران بەشداری ئەو کۆبوونەوەیە بێت، لەبەر ئەو پێشینەی کە هەیەتی لەمەڕ تیرۆر و پشتیوانی کردنی لەتیرۆریزم.
پاشان پەیامی یەکیەتییەکانی ژنان و لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران لەلایەن خاتوو شەهین بەهمەن سۆڵتانی بەرپرسی یەکیەتی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێرانەوە پێشکەش کرا.
دواتر عەبدوڵڵا حاجی چەند کورتە پەخشانێکی پێشکەش کرد و دواتر پەیامی کۆمەڵهی شۆڕشگێڕی زهحمهتكیشانی كوردستانی ئێران لەلایەن جەعفەر مۆستەفا سوڵتانییەوە پێشکەش کرا.
بەشی دووهەمی ئەم سمینارە بۆ پێشکەشکردنی باسێک لەسەر تیرۆری میکۆنووس و دادگای میکۆنووس لە لایەن رامبۆد لۆتفپووریـەوە چالاکی سیاسی و ئهندامی پێشووی كۆمیتهی ناوهندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران تەرخان کرابوو.
لۆتفپووری لە سەرەتای قسهكانیدا وێڕای ئاماژەدان به چۆنیهتی بهرێوهچوونی دادگای میكۆنووس، باسی لە سەرەکیترین میکانیزمی درێژەدان بە تەمەنی رێژیمی ئیسلامیی ئێران کرد، کە ئەویش پاکتاو کردن و لەناو بردنی دژبەرانیەتی.
ناوبراو ههروهها باسی له گرینگیی دادگای میكۆنووس و باندۆری ئهو بڕیاره بوێرانهیە کرد، کە نەک هەر دادگای ئاڵمان نەچووە ژێر گوشاری ئاخووندەکانی ئێران بەڵکوو تەواوی ئەوانەی دەستیان هەبوو لەو کارەساتەدا بە تیرۆریزم ناساندن و ئاکامی ئەو دادگایە کاریگەری بوو له سهر راوهستاندنی ماشینی تیرۆریزمی رێژیمی ئیسلامی ئێران.
رامبۆد لۆتفپووری لهبهشێكی دیكهی قسهكانیدا، ئاماژەی بەوە کرد کە کۆماری ئیسلامی ئێران پێی وابوو بە تیرۆرکردنی د.قاسملوو حیزبی دێمۆکرات لەناو دەچێت، بەڵام دوكتور شەرەفكەندی بە زانین و لێوەشیاوەیی و مودیریەتی تایبەت بەخۆی، بەجورێك رێبەرایەتی حیزبی بەرەو پێشەوە برد، نەک کاروباری حیزبی لەبەرەو پێشوەچوون نەکەوتن، بەڵکوو حیزب دووبارە لەناو ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی کلیلی سەرەکی بوو.
له بڕگهی كۆتایی سمینارهكهدا، بهشدارانی سمینارهكه به پرسیار و تێبینییەکانی خۆیان سمینارهكهیان دهوڵهمهندتر کرد.