![](/weney-mallperr/9453.jpg)
کوردستان میدیا: کۆمیتەی گشتیی نۆروێژی حیزبی دێموکرات، بەبۆنەی ساڵڤەگەڕی تیرۆری میکۆنووس سمینارێکی بەڕێوەبرد.
بە پێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رۆژی یه‌کشەممە رێکەوتی ٣٠ی خەرمانانی ساڵی ١٣٩٣ی هەتاوی، بەبۆنەی بیستودووهەمین ساڵرۆژی تیرۆری ناجوامێرانه‌ی رێبه‌ری شه‌هید دوکتور سادق شه‌ره‌فکه‌ندی و هاوڕێیانی، له‌لایه‌ن کۆمیته‌ی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران له‌وڵاتی نۆروێژەوە، سمینارێک بۆ هیوا ئه‌حمه‌دی و ئه‌نوه‌ر کۆهه‌نساڵ لە شاری ئۆسلۆ پێک هات.
سمینارەکە به سروودی نه‌ته‌وایه‌تی ئه‌ی ره‌قیب و راگرتنی خولەکێک بێدەنگی بۆ رێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدانی رێگای رزگاری کورد و کوردستان بەتایبەتی شەهیدانی میکۆنووس ده‌ستی پێ‌کرد.
دواتر، په‌یامی کۆمیته گشتیی حیزبی دێموکرات لە نۆروێژ لەلایه‌ن سه‌ید ره‌سوڵ ئه‌حمه‌دی پێشکەش کرا.
پاشان، هیوا ئه‌حمه‌دی وه‌ک یه‌که‌م کۆڕگێڕی ئه‌و سمینارە، باسێکی له‌سه‌ر که‌سایه‌تی و ژیان و هه‌روه‌ها بیر و بۆچوونی شه‌هیدی نه‌مر دکتور شه‌ره‌فکه‌ندی له‌سه‌ر پرسی نه‌ته‌وایه‌تی و رۆڵی وه‌ک مامۆستایه‌ک له‌سه‌ر سه‌رکه‌وتنی حیزب له‌به‌رانبه‌ر پیلانه‌کانی نه‌یارانی و پاراستنی ده‌سکه‌وته‌کانی حیزب پێشکه‌ش کرد.
دواتر، په‌یامی رێکخراوه‌کانی یه‌کیەتیی ژنان، لاوان و کۆمه‌ڵه‌ی کلتووری کورد له لایه‌ن عه‌باس نامیـەوەخوێندرایهوه.
پاشان ئه‌نوه‌ر کۆهه‌نساڵ وه‌ک کۆڕگێڕی دووهه‌می ئه‌و سمینارە، باسێکی لە سەر حیزبی دێموکرات و گهورەییو به‌توانایی دوکتور سادق شه‌ره‌فکه‌ندی پێشکه‌شی به‌شداربووان کرد.
لە کۆتاییدا، له‌لایه‌ن عەبدوڵڵا حیجاب و محه‌ممه‌د مستهفاپوورەوە به‌نیشانه‌ی رێزلێنان له‌زه‌حمه‌ت و ماندووبوون و ده‌ستخۆشی، دیارییه‌کی سه‌مبوولیک پێشکه‌شی کۆڕگێڕان کرا.