![](/weney-mallperr/9401.jpg)
کوردستان میدیا: لەبەرەبەری ٢٦ی خەرماناندا و بەمەبەستی رێزگرتن لە یادی شەهیدانی میکۆنووس، کۆمیتەی شیلەندی حیزبی دێموکرات لە شاری کۆپێنهاگ، سمینارێکی بەڕێوەبرد.
بە پێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ئێواره‌ی رۆژی شه‌ممه‌رێكه‌وتی ٢٢ی خه‌رمانانی ١٣٩٣ی هه‌تاوی، به‌بۆنه‌ی ٢٢ـه‌مین ساڵڤه‌گه‌ڕی شه‌هیدكرانی دوكتور سادق شه‌ره‌فكه‌ندی و هاورێیانی، به‌به‌شداری هه‌ژمارێك له‌نۆێنه‌رانی حیزب و لایه‌نه‌سیاسییه‌كان له‌شاری كۆپێنهاگ، سمینارێک بەڕێوەچوو.
رێۆره‌سمه‌كه به سروودی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌ی ره‌قیب و راگرتنی خولەكێک بێ ده‌نگی بۆ رێزگرتن له‌شه‌هیدانی كورد و كوردستان و به‌تایبه‌تی شه‌هیدانی كاره‌ساتی میكۆنووس ده‌ستی پێكرد.
پاشان حاته‌م جه‌هانگیری به‌رپرسی كۆمیته‌ی شیله‌ندی حیزبی دێموکرات لە دانمارک په‌یامی كۆمیته‌ی پێشكه‌ش كرد.
ناوبراو له به‌شێك له په‌یامه‌كه‌یدا وێڕای ئاماژە به رەوتی دادگای میكۆنووس و بڕیاری بوێرانەی ئەو دادگایە، وتی: دوكتور شەرەفكەندی بە زانین و لێوەشیاوەیی و مودیریەتی تایبەت بەخۆی بەجورێك رێبەرایەتی حیزبی گرتە ئەستۆ كە نە دۆست و نه دوژمن، نەمانی دوکتور قاسملوویان لە حیزبی دیمۆكراتدا نەدەدیت.
لە درێژەی پەیامەکەی جەهانگیریدا هاتبوو: دوكتور شه‌ره‌فكه‌ندیش هه‌روه‌ك دوكتور قاسملوو به‌باشی هه‌ستی بە پێویستی پێوه‌ندی خه‌باتی گه‌لانی ئێرانی كردبوو، بۆیه له پێناو نیزیكبوونه‌وه‌ی له حیزب و شه‌خسییه‌ته‌تێكۆشه‌ره‌كان، هه‌وڵێكی بێوچانی ده‌ست پێ‌کردبوو.
پاشان ره‌حمان جۆشەن شیعرێكی به ناوی ئه‌ی رێبه‌ر و دواتریش په‌خشانێك له‌لایه‌ن سه‌عید ته‌هرانی پێشكه‌ش کران.
لە بڕگەیەکی دیکەی ئەو سمینارەدا، هه‌ڵبه‌ستێک به ناوی قه‌سیده‌یه‌ك بۆ مه‌رگێكی پاییزی له‌لایه‌ن دارا مه‌كاریـەوە خۆێندرایه‌وه.
بەشی دووهەمی ئەم سمینارە بۆ پێشکەشکردنی باسێک لەسەر تیرۆری میکۆنووس و دادگای میکۆنووس لە لایەن رامبۆد لۆتف‌پووری ئه‌ندامی پێشووی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران تەرخان کرابوو.
لۆتف‌پووری له‌قسه‌كانیدا وێڕای ئاماژه به چۆنیه‌تی به‌رێوه‌چوونی دادگای میكۆنووس، باسی له شێوەی پیلانگێڕی و سیاسه‌تی تیرۆریزمی نێوده‌وڵه‌تیی رێژیمی ئێران له جیهان و به‌تایبه‌تی له ئورووپا كرد.
ناوبراو هه‌روه‌ها باسی له گرینگیی دادگای میكۆنووس و باندۆری ئه‌و بڕیاره بوێرانه‌یە له سه‌ر راوه‌ستاندنی ماشینی تیرۆریزمی رێژیمی ئیسلامی كرد.
رامبۆد لۆتف‌پووری له‌به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا، باسێكی له‌سه‌ر بارودۆخی ئێستای ناوچه و به‌تایبه‌تی كوردستان و شه‌ڕی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له دژی چه‌كدارانی گرووپی تیرۆریستی داعش كرد.
ناوبراو لێكدانه‌وه‌ی ره‌وشی ئێستای هه‌رێمی كوردستان و پێویستی هه‌بوونی یه‌كگرتوویی هێزه‌كانی كوردستانی كرد و ئەوەی به مه‌رجی سه‌ره‌كی بۆ سه‌ركه‌وتنی كورده‌كان وەسف کرد.
له بڕگه‌ی كۆتایی سمیناره‌كه‌دا، به‌شدارانی سمیناره‌كه به پرسیار و تێبینییەکانی خۆیان سمیناره‌كه‌یان ده‌وڵه‌مه‌ندتر کرد.