کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی یادی ٧٠ساڵەی دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە چیاکانی کوردستان

17:45 - 6 رێبەندان 2715

کوردستان میدیا: لە بەربەزین،٧٠ هەمین ساڵیادی دامەزراندنی کۆماری کوردستان، لە لایەن هێزی تایبەتەوە بەرز ڕاگیرا.

سەرلە بەیانیی ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ٥ی ڕێبەندانی ١٣٩٤ی هەتاوی، ڕێوڕەسمی یادی ٧٠ ساڵەی دامەزراندنی کۆماری کوردستان، بە بەشداریی ئەندامانی ڕێبەری، کادر و پێشمەرگەکانی هێزی تایبەت لە شاخ و ئەندامانی ناوەندی سێی کوردستان و ئەندامانی سەر بە کومیتەکانی حیزب لە شارەکانی هەوڵێرو سۆران، لە شاخی بەربەزین بەڕێوەچوو.

ڕێوڕەسمەکە سەرەتا بە سروودی نەتەوایەتی ئەی ڕەقیب و پاشان بە خۆلەکێک بە بێدەنگی ڕاوەستان بۆ گیانی پاکی شەهیدانی ڕێگای کوردستان و کورد، دەستی پێکرد.

دواتر، لە لایەن ڕەحیم مەنگووری فەرماندەی هێزی تایبەتی شاخەوە، بەخێرهاتنی سەرجەم بەشداران و میوانەکانی ئەو ڕێوڕەسمە کرا.

پاشان، تەیموور مستەفایی ئەندامی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، چەند وتەیەکی سەبارەت بە کۆماری کوردستان و ڕۆڵی قارەمانانەی پێشمەرگە لە سەردەمی کۆمار و ئێستایاندا کە لەسەر سنوورەکان جێگر بوونەتەوە، پێشکەش بە بەشدارانی ئەو ڕێوڕەسمە کرد.

سروودێک بە ناوی ئافەرین قازی محەممەد لە لایەن کۆڕی کۆرسی هێزی تایبەتەوە پێشکەش کرا.

دواتر، گۆڕانییەک لە ژێر ناوی هاتەوە دووی ڕێبەندان لە لایەن محەممەد محەممەدزادە و حیسام سلەیمانیەوە پێشکەش بە بەشداربووانی ئەو ڕێوڕەسمە کرا.

لە نێوئاخنی بەرنامەکەدا، پێشکەش کردنی شیعرێک لە لایەن هیوا میرزایی کادری سیاسیی هێزی تایبەت، ڕازێنەرەوەی ئەو ڕێوڕەسمە بوو.

دواتر، سەلام گردەسووری پەخشانێکی لە ژێر ناوی سارد و سۆڵە سابڵاخ بۆ بەشداران خوێندەوە.

پاشان، لە لایەن محەممەد محەممەدزادە و ئیسماعیل عەلی‏محەممەدییەوە گورانییەک بە هاوکاریی هونەرمەندی پێشمەرگە سامان سەید ئەحمەدی بە ژەندنی شمشاڵەوە، پێشکەش بە ئامادە بووانی ئەو ڕێوڕەسمە کرا.

13487.jpg

13488.jpg

13489.jpg

13490.jpg

13491.jpg

13492.jpg

13494.jpg

13495.jpg

13496.jpg

13497.jpg

13498.jpg

13499.jpg

13500.jpg

13501.jpg

13502.jpg

13503.jpg

13504.jpg

13505.jpg

13506.jpg

13508.jpg

13507.jpg

13509.jpg

13510.jpg

13511.jpg

13512.jpg

13513.jpg

13514.jpg

13515.jpg

13516.jpg