![](/weney-mallperr/3763.jpg)
کوردستان میدیا: یەکیەتییەکانی ژنان و لاوانی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران بە بۆنەی رۆژی جیهانیی زمانی دایكی بەیاننامەیەکی هاوبەشیان بڵاو کردەوە.
دەقی بەیاننامەکە:
پاراستن و پەرەپێدانی زمانی دایکیمان، پاراستن و گەشەپێدانی شوناسی مرۆیی و نەتەوەییمانە
زمان، وه‌ک نوێنگه‌ی شوناسی مرۆڤ و به‌ستێنی پێوه‌ندیی مرۆڤایه‌تی، ره‌نگدانه‌وه‌ی فه‌رهه‌نگی ئه‌و خه‌ڵکه‌یه، که‌قسه‌ی پێ ده‌که‌ن. له‌و راستایه‌دا ده‌ورو کاریگه‌ریی زمانی دایک، وه‌ک پێویستی و نیازێکی حاشاههڵنهگرانهو به‌رده‌وام، شوێنی تایبه‌تیی خۆی هه‌یه‌و هه‌رچی زیاتر خۆی ده‌نوێنێ. بەتایبەت بۆ ئێمەی کورد کە زمانەکەمان چ لە لایەن دەسەڵاتی لە بنەڕەتدا شوڤێنیستیی کۆماری ئیسلامییەوە و چ لە لایەن هەندێک بیری رەگەزپەرستانەوە کە بە سووکایەتی کردن بە زمانی نەتەوەکانی نیشتەجێی ئێران دەیانەوێ زمان و کەلتووری ئەو نەتەوانە بسڕنەوەو منداڵانی کورد پێیان شەرم بێ بە زمانی خۆیان قسە بکەن و بخوێننەوە و زانست فێر بن و هزری نەتەوەییان کە لە زماندا خۆی دەردەبڕێ لێ ون و لێڵ ببێ، پێویستە کە بە هەر شیوەیەک بۆمان دەکرێ فێربوون و خوێندن بە زمانی دایکیمان، واتە زمانی کوردی بکەین بە ئەرزش و نۆرمێکی کۆمەڵایەتی.
زمانی دایكی كۆڵەكەی سەرەكیی گەشەی هزری و پەروەردەی سەردەمیانەیە و خوێندن و نووسین بەو زمانە لە هەموو قۆناغەكانی خوێندن و هەموو بوارەكانی ژیان و زانست‌دا مافی سەرەتایی هەر تاك و نەتەوەیەكی ئەم جیهانەیە.
له‌لایه‌ن رێکخراوی یونسکۆوه،رۆژی ٢١ی فێورییهههموو ساڵێک وه‌ک رۆژی رێزگرتن و پاراستنی زمانی دایکی ناودێر کراوه‌و رێزی لێ ده‌گیرێ.
له‌راستیدا ئه‌گه‌رچی جاران دروشم و داخوازیی زمانی دایكی ته‌نیا وه‌ک گوتاری به‌شێک له‌خه‌لك و رووناکبیران وابوو، که‌چی بهخۆشییەوەئێستا وه‌ها به‌شێوه‌یه‌کی به‌ربڵاو و ههمهلایهنهریشهی داکوتاوهکهتهنانهت له‌نێو کۆمەڵانی خه‌ڵکیش دا وه‌ک گوتار و داخوازییه‌کی گشتی و مافێکی ره‌وای ئینسانی و نه‌ته‌وه‌یی لێ هاتووه‌و رۆژبه‌رۆژیش به‌رجه‌سته‌تر ده‌بێته‌وه.
وێده‌چێ ئیتر له‌سه‌رده‌می به‌جیهانیبوون و وێڕای ئه‌و گهشهبێ سنووره‌ی راگه‌یاندن و زانیارییه‌کان له‌ئاستی نێونه‌ته‌وه‌یی دا، چیدیکهحکوومهتهسهرکوتکهرهکانی وه‌ک کۆماری ئیسلامی ئێران نه‌توانن تاک و کۆمه‌ڵی کورده‌واری له‌ده‌ست پێڕاگه‌یشتن بهفێڕبوون و به‌کارهێنانی زمانی کوردی وه‌ک یه‌کێک له‌سه‌ره‌کیترین ماف و داخوازییهرهوا و نه‌ته‌وه‌ییه‌کانیان دوور بخه‌نه‌وه‌و پێشی پێ بگرن. هه‌ر بۆیه‌ش پێویستهکهههموومان هه‌رده‌م بهیهکهوهلهخهباتێکی به‌رین و چالاکانه‌ی به‌رده‌وام دابین بۆ ده‌سته‌به‌رکردن و گه‌یشتن به‌ماف و ئامانجهرهوا و مرۆڤانهکهمان و یه‌ک له‌وان خوێندن به‌زمانی دایكی واتهزمانی کوردی و گونجاندنی ئه‌و زمانهلهتوێی سیستمی په‌روه‌رده‌یی، له‌قوتابخانه‌کانی وڵات‌دا.
لاوان و ژنان، دوو توێژی سەرەکی کۆمەڵگان که کاریگەرییەکی حاشاهەڵنەگریان لەسەرپاشەرۆژ هەیه.
بەو واتایه، دەتوانرێ ئەم دوو توێژه به هێزی سەرەکی و داینەمۆی گۆڕانکاری و وەرچەرخانی کۆمەڵگا پێناسە بکرێن. کەواتە ئاستی زانیاری و چالاک‌بوون و رێکخستنی ئەمانه باشترین پێوانەیه بۆ دیاریکردنی ئاستی زانیاری، چالاک‌بوون و رێکخستنی کۆمەڵگا.
یەكیەتیی یەكانی ژنان و لاوانی دێموكراتی كوردستانی ئێران بە بۆنەی رۆژی جیهانیی زمانی دایكی، خەبات و تێكۆشانی پر هەوراز و نشێوی هەموو چالاكانی ئەم بوارە لە رابردوو و ئێستا و داهاتووی نەتەوەكەماندا بەرز دەنرخێنێ و درێژەدانی ئەم رێگایە تا گەیشتن بە ئامانجەكانی خۆی، بە ئەركێكی پیرۆز بۆ دەستەبەربوونی مافێكی رەوا دەزانێت.
نابێ تا ئه‌و کاته‌ش هه‌رگیز ده‌سته‌وه‌ستان راوه‌ستین و پێویستهکهههر کامێکمان له‌نێو بنه‌ماڵه‌و خێزانه‌که‌ی خۆمان دا، ماڵه‌وه‌مان وه‌ک قوتابخانه‌یه‌کی فێرکاری زمانی کوردی بۆ منداڵه‌کانمان لێ بکه‌ین و به‌هه‌موو جۆرێک و له‌هه‌ر لایهکهوهههوڵی جیددی بده‌ین بۆ فێرکردنی نه‌وه‌کانی داهاتوومان به‌فه‌رهه‌نگ و زمانی ره‌سه‌نی کوردی، که‌خۆی ههنگاوێکی یه‌گجار گرینگ و پێشڕهوانهبۆ گه‌یشتن بهئامانجهیهکجارهکییهکان و رزگاری نه‌ته‌وه‌ییمان.
یەكیەتیی ژنانی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران
یەكیەتیی لاوانی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران
رەشەممەی ١٣٩١ی هەتاوی