کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ترسی رێژیمی ئێران لە بەڕێوەچوونی جێژنی نەورۆز/ بانگهێشتی ئەندامانی شۆرای ژمارەیەک لە گوندەکانی مەهاباد

13:54 - 24 رەشەمه 2712

کوردستان میدیا: ئیدارەی ئەماکنی رێژیم لە مەهاباد لە ترسی بەڕێوەچوونی جێژنی نەتەوەیی نەورۆز لەلایەن خەڵکی کوردستانەوە، شۆرای گوندەکانی ناوچەی محاڵی مەهابادی بانگهێشت کردووە.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، لەم بانگهێشت کردنەدا ئیدارەی ئەماکن بە ئەندامانی شۆرای گوندەکانی ناوچەی محاڵی لە مەهاباد راگەیاندووە، نابێ رێوڕەسمی جێژنی نەورۆز لە گوندەکەیاندا بەڕێوەبچێت.
هاووڵاتییکی خەڵکی شاری مەهاباد بە ماڵپەڕی کوردستان میدیای راگەیاند: رێژیم بە پێش گرتن لە بەڕێوەچوونی رێوڕەسمەکانی نەورۆز لە کوردستان، دەیهەوێ ئاسەواری فەرهەنگ و شارستانیەتی کورد بسڕێتەوە و فەرهەنگی لاوازی خۆی بەسەر ناوچەکەدا بسەپێنێت، بەڵام خەڵکی کوردستان هەمیشە بە وشیارییەوە لەگەڵ ئەم پیلانانە بەرەوروو بوونەتەوە.
شارەکانی سنە، مەریوان و قوروەش لە پارێزگای کوردستان، لە بارودۆخێکی ئەمنیەتی بێبەری نەبوون و هێزەکانی رێژیم بە مەبەستی چاوترسێن کردنی خەڵک لە بەڕێوە بردنی جێژنی نەورۆز و هەڵکردنی ئاگری چوارشەممە سووری، زۆربەی شەقام و مەیدانەکانیان ئەشغاڵ کردووە.