کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

حكوومەتی ئەمریكا: هەڕەشەكانی ئێران بۆ سەر رۆژهەڵاتی ناڤین بەربڵاوتر بووە

19:33 - 14 رێبەندان 2712

كوردستان میدیا: وەزیری بەرگریی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا رایگەیاند، رێژیمی ئێران چالاكییەكانی بۆ نانەوەی كێشە و ئاڵۆزی لە رۆژهەڵاتی ناڤیندا پەرە پێداوە.

لئون پانێتا وتیشی: حكوومەتی ئەمریكا لەهەمبەر ئەو هەوڵەی رێژیمی ئێران ناچارە چالاكییەكانی بۆ دەستێوەردانەكانی ئێران لە كاروباری وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناڤین چڕتر بكاتەوە.

رۆژنامەی وال سترێت ژۆرناڵ لە زاری وەزیری بەرگریی ئەمریكاوە بڵاوی كردەوە، رێژیمی ئێران ئاستی دانی مووشەكی بە هاوپەیمانەكانی لە ناوچەدا زیاد كردووە.

ئەو لێپرسراوە ئاشكراشی كرد، ناردنی مووشەك بۆ گرووپە توندرەوەكانی ناوچە نیشانەی هەڕەشە و مەترسیی بۆ سەر وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناڤینە.

پانێتا وتی: بەڕێوەبردنی ئەو مانۆڕە چەند میللیەتییە كە لە ئیماراتی یەكگرتوویی عەرەبی دەستمان پێكردووە، بەمەبەستی پێشگیری لە هەرچەشنە هەڕەشەیەكی رێژیمی ئێران بۆ سەر ناوچەكەیە.
حكوومەتی ئەمریكا بە بەردەوامی رێژیمی ئێرانی بە ناردنی چەك و تەقەمەنی بۆ گرووپە توندرەوەكانی ناوچە تاوانبار كردووە.