![](/weney-mallperr/3691.jpg)
کوردستان میدیا: حکوومەتی قەتەر بینای باڵوێزخانەی سووریە رادەستی دژبەرانی حکوومەتی سووریە دەکات و راشیگەیاندووە، لە روانگەی ئێمەوە ئەنجومەنی نیشتمانیی سووریە نوێنەری راستەقینەی خەڵکی ئەو وڵاتەیە.
وتەبێژی بەرەی یەکگرتوویی سووریە رایگەیاندووە، لەگەڵ دەوڵەتی قەتەر پێوەندییەکی دیپلۆماتیکی زۆر باشمان هەیە و بڕیاریشە باڵوێزخانەی رێژیمی سووریە رادەستمان بکرێت.
هاوکات لەگەڵ دەسپێکی ناڕەزایەتییەکان لە سووریە، حکوومەتی قەتەر داوای لە ئوپۆزیسیون و رێژیمی ئەو وڵاتە کرد کە بە رێگای ئاشتییانەوە کێشەکانیان چارە سەر بکەن، بەڵام دوای دەسپێکی کۆمکوژییەکان قەتەر هەڵویستی خۆی گۆڕی و پاڵپشتیی لە دژبەران کرد.
قەیرانی سیاسی لە سووریە نزیک دوو ساڵ لەمەوبەر بە دروشمی چاکسازیی سیاسی و خەبات بەدژی گەندەڵی دەستی پێکرد، بەڵام دوای ماوەیەک کێشەکان قووڵتر بوونەوە و شەڕی ناوخۆیی دەستی پێ کرد.
هەر لەو پێوەندییەدا کۆمیسێری مافی مرۆڤی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاندووە، ژمارەی کوژراوانی شەڕی ناوخۆیی سووریە لە ٧٠ هەزار کەس نزیک بۆتەوە.
ناوی پیلای وێڕای بڵاو کردنەوەی ئەو ئامارە، رەخنەشی لە ئەنجومەنی ئاسایشی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لەمەڕ کەمتەرخەمی و نەبوونی توانایی راگرتنی شەڕی ناوخۆیی سووریە، گرتووە.
ئەو لێپرسراوە راشیگەیاندووە، تەنیا لە رێکەوتی ١٢ی بەفرانبارەوە هەتا ٢٥ی رێبەندان ٩ هەزار هاووڵاتیی سووریە بەهۆی شەڕ و پێکدادانەکان بوونەتە قوربانی.