کوردستان میدیا: خامنەیی رێبەری رێژیمی ئێران داوای لە محەممەد مورسی سەرکۆماریمیسر کردووە، هاوشێوەی وڵاتەکەی سیستەمی ویلایەتیفەقیهـ لە میسردا پەیڕەو بکات.
رۆژنامەی شەرقولئەوسەت بڵاوی کردەوە، ١٧ راوێژکاری خامنەیی لە پەیامێکدا بۆ محەممەد مورسی سەرکۆماری میسر داوایان لێ کردووە سیستەمی ویلایەتیفەقیهـ جێبەجێ بکات و لەگەڵ ئێران شارستانیەتیئیسلامینوێ لەسەر بنەمای رێنماییەکانی خومەینی بنیات بنێن.
لە پەیامەکەدا ئاماژە بەوەش کراوە ئێران لەژێر سیستەمی ویلایەتیفەقیهـ بووەتە یەکێک لە پێشکەوتوترین وڵاتەکان لە جیهاندا.
هەروەها داوایئەوەشیان لە مورسی کردووە، گوێ بە گوشارە نێودەوڵەتییەکاننەدات و نەکەوێتە ژێر کاریگەریی رووناکبیرانەوە کە دەیانەوێت ئایین و سیاسەت لێکجیا بکەنەوە.
سەرچاوەیەک لە قاهیرە رایگەیاندووە ناکۆکییەکانی ناو میسر سەبارەت بە هاوکاری لەگەڵ ئێران چەندین هۆکاری هەیە و لەسەرووی هەموویانەوە ترس لەوەی ئەو هاوکارییە کاریگەریی لەسەر پێوەندییەکانی سەرۆکایەتیی میسر و هاوپەیمانەکانی لەناو میسر دابنێت.
لەسەر ئاستی دەرەوەش میسر دەترسێت ئەو هاوکارییە دژ بەیەک بووەستێتەوە و لەگەڵ پابەندییەکانی سەبارەت بە ئاسایشی کەنداو و رێکەوتنی ئاشتی لەگەڵ ئیسراییل کە ئێران وەکوو وڵاتێک دانی پێدا نانێت ناتەبا بێت.