![](/weney-mallperr/3987.jpg)
کوردستان میدیا: خوێندکارانی زانکۆی پەیام نووری مەریوان کۆڕێکیان بەمەبەستی رێزگرتن لە شەهیدانی کیمیابارانی شاری هەڵەبجە لە نێو زانکۆدا بەڕێوە برد.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، سەرلە بەیانیی رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ٢٠ی رەشەمە ئەو کۆڕ یادە سەرەڕای دژایەتییەکانی لێپرسراوانی زانکۆ و حەراسەتی زانکۆی پەیام نوور، لەلایەن خوێندکارانەوە بەڕێوەچوو.
خوێندکاران دوو حەفتە بەر لە بەڕێوە بردنی ئەو رێوڕەسمە داوای مۆڵەتیان لە شوێنە پێوەندیدارەکان کردبوو، بەڵام لەلایەن لێپرسراوانی زانکۆ و ناوەندە ئەمنیەتییەکانەوە دژایەتیی لەگەڵ کرابوو.
لەکاتی بەڕێوە چوونی ئەو رێوڕەسمەدا بەرپرسان و حەراسەتی زانکو بە هەڵگرتنی فیلم و وێنەی خوێندکاران، هەڕەشەیان لێ کردن و ویستیان بڵاوە بەو کۆڕیادە بکەن.
لەو کۆڕ یادەدا وێڕای راگرتنی خولەکێک بێدەنگی بۆ رێز گرتن لە شەهیدانی هەڵەبجە مێژووی ئەم کارەساتەش بۆ ئامادە بوان شی کرایەوە.
دواتر چەند پەخشان و سروودێک لەژێر ناوی دنیا خەمە ژیان ژانە بۆ شەهیدانی هەڵەبجە خوێندرایەوە.

![3988.jpg]({imagepath}/3988.jpg)