کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

خەڵکی ناوچەی مەریوان رێزیان لە بڵاوبوونەوەی ٦٠٠ـەمین ژمارەی رۆژنامەی کوردستان و ٢٠٠ـەمین ژمارەی ئاگری گرت

21:18 - 17 رەشەمه 2712

کوردستان میدیا: بەبۆنەی چاپ و بڵاو بوونەوەی ٦٠٠ـەمین ژمارەی رۆژنامەی کوردستان و ٢٠٠ـەمین ژمارەی رۆژنامەی ئاگری لە ناوچەی مەریوان چالاکیی تەبلیغی بەڕێوە چوو.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، بێجگە لە چالاکی بەڕێوە بردن بەبۆنەی ئەو رۆژنامانە، رێزیان لە یادی قوربانیانی کارەساتی هەڵبجەش گرت.
خەڵکی ناوچەی مەریوان لە بەرزایی‌یەکانی گوندی نێ‌ ئاڵای کوردستانیان هەڵکردبوو.
هاووڵاتییەکی ئەو ناوچەیە بە ماڵپەڕی کوردستان میدیای راگەیاند، هێزە نیزامییەکانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران رۆژی چوارشەممە رێکەوتی ١٦‌ی رەشەمە ئەو ئاڵانەیانەیان هێنایە خوارێ.