کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دووهەمین خولی فێرکاریی نیزامیی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران کۆتایی پێهات

22:24 - 22 سەرماوەز 2715

کوردستان میدیا: دووهەمین خولی فێرکاریی نیزامیی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بە هاوکاریی کۆمیسیۆنی پەروەردەی حیزبی دێموکرات کۆتایی پێهات.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، لە درێژەی چالاکییەکانی یەکیەتیی لاواندا، ئەو ڕێکخراوە بە هاوکاریی فێرگەی کۆمسیۆنی پەروەردەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، دووهەمین خولی فێرکاریی نیزامیی بۆ ئەندامانی یەکیەتیی لاوان و کۆمیتەی زاگرۆسی ژنان، بە دوای کۆنگرەی هەشتەمی یەکیەتیی لاوان، بەڕێوەچوو.

خولی ڕاهێنان و پەروەردەی نیزامی لە ڕێکەوتی ١٤ی سەرماوەز تا ٢٠ی سەرماوەزی ١٣٩٤ی هەتاوی، بۆ ماوەی یەک حەوتوو درێژەی هەبوو.

لەو خولەدا چەندین وانە لە پێوەندی لەگەڵ ئوسوولی نیگابانی، ئاشنا بوون بە چەک ‌و‌ چۆڵی نیزامی، مەبەست و ئامانجی حیزبی دێموکرات لە شێوەی خەباتی چەکداری و... هتد، لە لایەن مامۆستایانی فێرگەی حیزبی دێموکراتەوە گوترانەوە.

یەکیەتیی لاوان وەکوو ڕێکخراوەیەکی تایبەت بە توێژی لاو لە کوردستانی ڕۆژهەڵات، بۆ ڕاهێنانی ئەندامەکانی بەردەوام لە بیری بەڕێوەبردنی پرۆژەی پەروەردەیی لە سەرجەم بوارەکانی سیاسی و نیزامی و خولی تایبەت بەو بوارانەیە کە لاوێک پێویستیەتی، و بەڕێوەی دەبات.

12874.jpg