کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دوو کرێکاری کوردی شاری سەقز بەهۆی سەرماوە لە هەرێمی کوردستان بوونە قوربانی

14:17 - 16 رێبەندان 2712

کوردستان میدیا: بە هۆی سەرماوە کرێکارێکی کوردی خەڵکی شاری سەقز لە یەکێک لە بیناکانی تاسلووجەی سلێمانی رەق هەڵات و کرێکارێکی دیکەش باری تەندرووستی هەر بەو هۆیەوە تێک چووە.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، حەسەن محەممەدی کوڕی محەممەد خەڵکی ئاوایی چاخلوو لە ناوچەی ساحێبی شاری سەقز تەرمەکەی لە یەکێک لە بیناکانی شەهرەکی تاسلووجە دۆزراوەتەوە.
کاتێک کە خاوەنی بیناکە بە مەبستی بەرەوپێش چوونی کارەکان سەردانی شوێنەکە دەکا لەگەڵ تەرمی ئەو کرێکارە کوردە بەرەوڕوو بۆتەوە.
هەر لەو پێوەندییەدا هاوڕییەکی عەلییش بە ناوی محەممەد رەئووف کوڕی عومەر بەهۆی سەرماوە سەرتاپای جەستەی سڕ بووە و لە هەنووکە لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری سلێمانی دایە.
ئەو دوو هاووڵاتییە لە بینایەکدا کاریان کردووە کە هیچ دەرگا و پەنجەرەیەکی تێدا نەبووە و هەر بەو هۆیەشەوە لە کاتی خەودا بوونەتە قوربانی.