![](/weney-mallperr/3783.jpg)
کوردستان میدیا: دوو هاووڵاتی کە یەکێکیان ناسنامەی ئێرانی ــ ئاڵمانیی هەیە، لەلایەن دادگای ئاڵمانەوە بە کڕینی مۆتۆری فڕۆکەی بێفڕۆکەوان تاوانبار کران.
سەرچاوەیەکی نزیک لە دادگای فیدراڵی ئاڵمان رایگەیاندووە، ئەم مۆتۆرانە لە فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ئەبابیلی ٣ بەکار هێنراون.
یەکێک لەم تاوانبارانە بە هاوکاریی ئێرانییەکی ٥٤ ساڵە توانیویەتی ٦١ مۆتۆری فڕۆکە، کەلە فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکاندا بە کار دەهێنرێن، بکڕێت و دواتر وەکوو کەلوپەلی ساختە رەوانەی دەرەوەی ئاڵمانیان بکات.
ئەم سەرچاوەیە ئەوەشی خستووەتە روو کە ئەم مۆتۆرانە بۆ فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان ئەبابیلی ٣ بەکار هێنراون.
چالاکیی ئەم فڕۆکانە ناساندنی ئامانجە نیزامییەکان، لێکۆڵینەوەی هەوایی و بوردمان کردنە.
ئەم مۆتۆرانە لە ساڵەکانی ٢٠٠٨ هەتا ٢٠٠٩ لە ئاڵمان کڕدراون و دواتر رەوانەی ئێران کراون.
کڕین و فرۆش و راگواستنی ئەم مۆتۆرانە لەسەر ئیزنی فەرمیی ئیدارەی فیدراڵی ئابووریی ئاڵمان ئەنجام دەردرێت و بێئیزنی ئەم ناوەندە، ئەنجام دانی ئەو کردەوەیە، تاوان دێتە ئەژمار.
بۆردی فڕۆکەی ئەبابیلی ٣، ١٤٥ کیلۆمیترە و دەتوانێ هەتا بەرزایی ٤٣٠٠ میتر بفڕێت.
هەنووکە ئەم دوو تاوانبارە لەژێر چاودێریی دادگای فیدراڵی ئاڵمان دان.