![](/weney-mallperr/13197.jpg)
کوردستان میدیا: دوو ڕێکخراوی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران و پارتی دێموکراتی کوردستان، لە شاری هەولێر دیداریان کرد.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ١٥ی بەفرانباری ١٣٩٤ی هەتاوی، بە مەبەستی لێکنزیکبوونەوە و هاوهەڵوێستی و نوێکردنەوەی پێوەندییەکانی هەر دوو ڕێکخراوی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران و لاوانی پارتی دێموکراتی کوردستان، دیدارێکیان پێک هێنا.
لەو دیدارەدا، شاندێکی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بە سەرپەرەستی جەلال ڕەوانگەرد سکرتێری گشتیی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران، سەردانی بارەگای سەرەکیی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی کوردستان لە شاری هەولێریان کرد و لە لایەن شاندێکی ئەو ڕێکخراوەیە بە سەرپەرەستی تەیموور تەیموور سکرتێری گشتیی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی کوردستان، پێشوازییان لێکرا.
لەو دیدارەدا وێڕای دووبارە پێداگری کردنەوە لەسەر پێوەندیی پتەو و هاوکارییەکانی ڕابردوو، باس لە سەر کۆمەڵێک بەرنامە و کاری هاوبەش لە داهاتوودا کرا.
خستنە بەرباسی کێشە و گرفتی لاوان و چۆنیەتی چارەسەرکردنیان بەشێکی دیکەی باسەکانی ئەم کۆبوونەوەیە بوون .
پێداگریی هەردوو ڕێکخراو لەسەر هاوهەڵوێستیان لەهەمبەر پرسە نەتەوەیی و نیشتمانییەکان، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆی هەردوو ڕێکخراوی یەکیەتیی لاوان بوو.