کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دەبیری كانوونی سینفی مامۆستایانی كرماشان حوكمی دوورخرانەوەی بەسەردا سەپا

22:48 - 5 خاکەلێوه 2713

كوردستان میدیا: محەممەد تەوەكولی چالاكی سینفی مامۆستایان بۆ ماوەی یەك ساڵ بۆ دەرەوەی پارێزگای كرماشان دوور خرایەوە.
ئەو حوكمە لەلایەن ئیدارەی پەروەردە و بارهێنانی پارێزگای كرماشانەوە بە محەممەد تەوەكولی راگەیەندراوە.
تەوەكولی دەبیری كانوونی سینفی مامۆستایانی كرماشان مانگی بەفرانباری ساڵی 1391‌ی هەتاوی بانگهێشتی ئیتلاعات سپای كرماشان كرابوو.
هەواڵدەریی هرانا بڵاوی كردەوە، ئەو چالاكە فەرهەنگیە دوای یەك مانگ دەسبەسەر كران، لە مانگی رێبەندانی 1391دا بە دانانی وەسیقەی 50 میلیۆن تمەنی ئازاد كرابوو.

لێژنەی بەدواداچوون بە سەرپێچەكانی سەر ئیدارەی پەروەردە و بارهێنانی پارێزگای كرماشان، محەممەد تەوەكولی بە تۆمەتی هاندانی مامۆستایان بۆ كەم كاری، بەیەك ساڵ دوور خرانەوە مەحكووم كردووە.