![](/weney-mallperr/9434.jpg)
کوردستان میدیا: کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ــ ئامریکا، بۆ بەرزڕاگرتنی یادی شەهیدانی میکۆنووس لە شاری واشێنگتۆن رێوڕەسمێکی بەڕێوە برد.
بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ٢٣ی خەرمانانی ١٣٩٣ی هەتاوی، کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شاری واشنگتۆن لە وڵاتی ئەمریکا بە بەشداریی دانیشتوانی ئەم شارە و هەروەها حیزب و لایەنە سیاسیی و مەدنەنییەکان رێوڕەسمێکی بەڕێوەبرد.
سەرەتای رێوڕەسمەکە بە خوێندنی سروودی نەتەوەیی ئەی رەقیب و راگرتنی خولەکێک بێدەنگی بۆ رێزگرتن لە سەرجەم شەهیدانی رێگای ئازادی و رزگاری کورد و کوردستان و بە تایبەت شەهیدانی کارەساتی میکۆنووس دەستی پێکرد.
لە بەشی یەکەمی رێوڕەسمەکەدا رۆیا حەکاکیان نووسەری کتێبی قەسری فیرۆزە و هەروەها ئارەش ساڵح بەرپرسی پێوەندییەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ئەمریکا بە وردی لەسەر کارەساتی شەهیدکرانی دوکتور سادق شەرفکەندی و هاوڕێیانی قسەیان کرد.
لەبەشێكی دیکەی رێوڕەسمەکەدا ئارەش ساڵح باسی لەوە کرد کە ژیان و شەهیدکرانی دوکتور سادق شەرەفکەندی وانەی زۆری تێدا بووە کە دەتوانێت بۆ باردۆخی ئەمڕۆی کوردستان و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کەڵکی لێوەر بگیردرێت.
تیرۆری دوکتور شەرەفکەندی نیشانی دا کە ئەو وڵاتانەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئێستە پێشیان بە سەقامگیربوونی دێموکراسی لەو ناوچەیەدا گرتووە و گەییشتن بە دێموکراسی و لە ئاکام دا ئاشتی تەنیا لە رێگەی گۆڕینی بنەڕەتی و پێکهاتەیی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دێتە ئاراوە.
لە درێژەی رێوڕەسمەکەدا رۆیا حەکاکیان بە باس کردن لەسەر دادگای میکۆنووس پرۆسەی دادگایی کردنی تاونباران، رۆڵی رێژیمی ئێرانی لەو تیرۆرەدا خستە بەر باس.
حەکاکیان هەروەها باسی ئەو هۆکارانەی کرد کە ئەوی بۆ نووسینی ئەم کتێبە لەسەر تیرۆری میکۆنووس هان داوە.
نووسەری کتێبی قەسری فیرۆزە، لەدرێژەدا باسی لەوە کرد کە ئەو دادگایییە و ئەو رووداوە بە گشتی کوردی زیاتر بە جیهان ناساندووە و ئەوە یەکێک لەو هۆکارانە بووە کە ئەم کتێبە بنووسێت.
رۆیا حەکاکیان هەروەها جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە باوەڕی بەوە هەیە دوکتور قاسملوو و دوکتور شەرەفکەندی نەتەنیا رێبەری گەلی کورد بوون بەڵکوو دەیانتوانی لە هەلومەرجی ئەمڕۆدا هەر کامیان رێبەرێکی زۆر کارامە بۆ هەموو گەلانی ئێران بن.
لە کۆتایی بەشی یەکەمی ئەم رێوڕەسمەدا لەلایەن بەشداربوونی کۆڕەکەوە چەندین پرسیار ئاراستەی بەڕێوەبەرانی پانێلەکە کرا و لەلایەن دوو پێشکەش کارەکەوە وڵامی پرسیارەکان درایەوە.
لە درێژەی بەرنامەکە دا وریا عەبدوڵڵازادە ئەندامی كۆمیتهی یەکیەتیی لاوانی دیمۆكراتی كوردستانی ئێران لە ئامریکا، سلاید شۆیەکی لەسەر ژیانی دوکتور شەرەفکەندی پێشکەش بە ئامادەبوان کرد.
ئەم سلاید شۆیە تەرخان کرابوو بە ژیان و تیرۆر و کەسایەتی دوکتور شەرەفکەندی و زیاتر تیشک خرابووە سەر تایبەتمەندییە کۆمەڵایەتیەکانی ئەو رێبەرە مەزنە.
هەروەها کاک رێبوار سەلیمی ئهندام و پێشمەرگەی دێرینی حیزبی دیموکرات و دانیشتووی وڵاتی ئامریکا بابەتێکی لە سەر دوکتور شەرەفکەندی پێشکەش بەئامادەبوان کرد کە تێیدا ئاماژە بە هێندێک لایەنی کەمترباس کراوی کەسایەتی شەهید دوکتور سەعید کرابوو.
لەبەشێکی دیکەی ئەم کۆڕیادەدا کاک عوسمان پاڵانی ئهندامی كۆمیتهی ئامریکای حیزبی دێموکرات پارچە شێعرێکی پێشکەش بە ئامادەبوان کرد.
ئەوحیزب و رێکخراوانەی کە بەبۆنەی ٢٦ی خەرمانانەوە پەیامیان بۆ رێوڕەسمەکە ناردبوو بریتین لە:
ـ پارتی دێموكراتی كوردستان لقی ٧ی ئەمریكا و كانادا
ـ كۆمیتهی رێكخستنی یهكیەتیی نیشتمانیی كوردستان لهئەمریكا
ـ بزوتنەوەی گۆڕان
ـ کۆمەڵهی شۆڕشگێڕی زهحمهتكیشانی كوردستانی ئێران
ـ یهكێتی ژنانی دیمۆكراتی كوردستانی ئیران - ئەمریكا
ـ مافی مرۆڤی كورد لهئەمریكا
ـ پێشمهرگهدێرینهكانی كوردستان لهئەمریكا