کوردستان میدیا: رێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران هەتا ئێستا ناوی دوو شوێنی سەرەکیی شاری مەریوانی لە کوردییەوە بۆ ناوی ئیمامە شیعەکان گوڕێوە و لەو هەوڵەیدا بەردەوامە.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ناوی دوو گۆڕەپانی سەرەکیی مامۆستا ناری و مامۆستا بێسارانی لەلایەن ناوەندە پێوەندیدارەکانی ئەو شارەوە بۆ ئیمام حوسێن و حەسەن گۆڕدراوە.
ئەو هەوڵەی رێژیمی ئێران نیگەرانیی لای هاووڵاتییانی ئەو شارەوە دروست کردووە و لەو باوەڕە دان، کە گوڕینی ناوی ئەو گۆڕەپانانە لە کوردییە بۆ شتیتر نیشانەی بایەخ نەدان بە ناوە کوردییەکان و مێژووی فەرهەنگی کورد لەلایەن دەسەڵاتدارنی ئێران دایە.
هەر لەو پێوەندییەدا ژمارەیەک لە دانیشتوانی شاری مەریوان بەو هەوڵەی ناوەندە حکوومییەکان ناڕەزایەتیان دەربڕیوە و هێزە ئەمنیەتییەکان ژمارەیەکیان دەسبەسەر کردوون.
هەتا بڵاو بوونەوەی ئەو هەواڵە زانیارییەک لە چارەنووسی دەسبەسەر کراوەکان لەبەر دەستدا نییە.