کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

رێژیمی ئێران پێش لە وادەی دیاریکراو دەستی بە چەکی ناوکی رادەگات

22:16 - 6 خاکەلێوه 2713

کوردستان میدیا: چەندین وێنەی ماهوارەیی لە دامەزراوەی قودس لە ناوچەی پارچین بڵاو کراوەتەوە کە چالاکییە ناوکییەکانی رێژیمی ئێران بۆ دەستڕاگەیشتن بە چەکی ناوکی لەقاو دەدات.
بەگوێرەی ئەم وێنانە، کارناسان هوشداریی ئەوەیان داوە کە ئێران زۆر زووتر لە کاتی دیاریکراو دەستی بە چەکی ناوکی رادەگات.
ئێران پێشتر چەندین هەواڵی له پێوەندی لەگەڵ چالاکیی نیزامیی بڵاو کردبووەوە و بە شتێکی ئاسایی لەقەڵەمی دابوو.
رۆژنامەی واشینگتۆن پۆست لە راپۆرتێکدا بڵاوی کردەوە،ئێران لە دامەزراوەیەکدا بەناوی قودس، تاقی کردنەوەیان لەسەر بەرنامەی ناوکی بۆ بەرهەمهێنانی کڵاوەی ناوکی ئەنجام داوە کە پێشتر هیچ راپۆرتێک لەو پێوەندییەدا بڵاو نەبووەتەوە.
لەو راپۆرتەدا هاتووە، ئەم زانیارییانە لەگەڵ نەخشە و وردەکارییەکانی دامەزراوەی قودس، لەلایەن رایەدارێکی پایەبەرزی ئەمنیەتیی ئێران، گەیشتووەتە دەستی میدیاکان.
وێنەی دامەزراوەی ناوکیی قودس دەرخەری ئەوەیە کە بە ئاشکرایی رێژیمی ئێران هێڵە سوورەکانی بەزاندووە و بە هاریکاریی کورەی باکوور قۆناغی چەکدار کردنی مووشەکەکانی بە کڵاوەی ناوکی تێپەڕ کردووە.