کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سمینارێک بەبۆنەی ٦٩مین ساڵڕۆژی دامەزراندنی حیزبی دێموکراتی لە سویس بەڕێوەچوو

23:33 - 27 گەلاوێژ 2714

کوردستان میدیا: کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ــ سویس، بەبۆنەی ٦٩مین ساڵڕۆژی دامەزرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سمینارێکی تایبەتیی بەڕێوەبرد.
بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، رۆژی شەممە رێکەوتی ٢٥ی گەلاوێژی ١٣٩٣ی هەتاوی، سمینارێک لە شاری بێرن لەلایەن کۆمیتەی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران ــ سویس، بۆ عەبدوڵڵا حیجاب چاودێری سیاسیی کورد بە بەشداریی بەشێک لە ئەندامان و دۆستان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات بەڕێوەچوو.

ئەو سمینارە بە سروودی نەتەوایەتیی ئەی رەقیب و راگرتنی خولەکێک بێ دەنگی بۆ رێزگرتن لە گیانی پاکی شەھیدانی کورد و کوردستان دەستی پێکرد.

پاشان پەیامی کۆمیتەی حیزبی دیموکراتی کوردستانئ ئێران لە سویس، لەلایەن کامران رەسووڵی بەرپرسی کۆمیتە پێشکەش کرا و هەروەها پەیامی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە سویس لەلایەن حوسێن عەزیزییەوە پێشکەش بە بەشداربوان کرا.

پاشان عەبدوڵڵا حیجاب لە سەرەتای وتارەکەیدا وێڕای پێرۆزبایی ٢٥ی گەلاوێژ لە بەشداران، یادی ھەموو ئەو تێکۆشەرانەی کەلە پێناو جووڵانەوەی رزگاریخوازانەی نەتەوەی کورددا شەھید بوون، بەرز نرخاند.

ناوبراو وێڕای هێما بە گەورەیی ٢٥ی گەلاوێژ وەکوو جەوھەری ھەموو شۆڕشە چەکدارییەکان لە ٦٠ ساڵی رابردوودا وەسف کرد.

حیجاب لە درێژە قسەکانیدا هێمای بە بەشداریی چالاکانەی پێشمەرگەکانی حیزبی دیموکرات لە شەڕ لە دژی گرووپی تیرۆریستیی داعش و ئەو ھەوڵویستە نیشتمانییەی حیزبی بۆ سیاسەت و لێکدانەوەی دروستی رێبەرایەتیی حیزب گەڕاندەوە کەلە کاتی گۆنجاودا ھەڵوێستی شیاو دەگرن.

بەشێکی دیکە قسەکانی حیجاب لە سەر دۆخی ئیستای کورد و ھێرشی ئەم دوایی‌یانەی گرووپی تیرۆیستیی داعش بۆ سەر کوردستان تەرخان کرابوو.

بە دوای قسەکانی ناوبراو فیلمێکی دیکۆمینتاری لەسەر مێژووی حیزب پێشکەش بە بەشداربوان کرا.

بەشی دووھەمی سمینارەکە بۆ پرسیاری بەشداربوان تەرخان کرا کە لەلایەن حیجابەوە وەڵامی پرسیارەکان درایەوە.

ناوی ئەو حیزب و لایەنانە کە بەشداری سمینارەکە بوون، بریتین لە:
ــ یەکیەتیی نیشتمانیی کوردستان
ــ پارتی دێموکراتی کوردستان
ــ پارتی سوسیالسیتی کوردستان
ــ پارتی پێشڤەڕۆی کورد لە سووریە
ــ پارتی یەکیەتیی کورد لە سووریە
ــ حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، کۆمیتەی سویس