كوردستان میدیا: سپای پاسداران و بەسیجی رێژیمی ئێران بە هاوكاری ژمارەیەك لە نووسینگەكانی فرۆشی عەرز، بەشێك لە زەوییەكانی دەشتی لەنجاوا لە مەریوانیان كڕیوە و لەحاڵی حازردا بە چەندین بەرابەر بە خەڵكی دەفرۆشنەوە.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی كوردستان میدیا، سپای پاسداران و بەسیجی رێژیمی ئێران بەو پارە و سامانەی كە لەبەردەستی دایە بەشێك لە زەوییە وەرزێڕییە بە پیتەكانی دەشتی لەنجاوای كڕیوە و لە حاڵی حازردا بە چەند قات بە هاووڵاتیانی دەفرۆشنەوە.
بەوتەی شایەتحاڵێك، ئەو كڕین و فرۆشە لە رێگای ژمارەیەك لە نووسینگەكانی شاری مەیوانەوە ئەنجام دەدرێت.
هاووڵاتیانی ئەو ناوچەیە لەو باوەڕەدان، ئەگەر بێت و ئەو هەوڵەی سپا بۆ كڕینی ئەو زەویانە بەردەوام بێت، خەسارێكی گەورە لە كەشاوەرزی ئەو ناوچەیە دەكەوێ.
لەحاڵی حازردا نرخی ئەو زەویانە بەرادەیەك چوونە سەری بە خۆیەوە بینیوە كە هاووڵاتیانی كورد توانای كڕینیان نیە.