![](/weney-mallperr/4181.jpg)
کوردستان میدیا: سپای پاسدارانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران ژمارەیەک لە دانیشتوانی ئاوایییەکانی ناوچەی سۆما و برادۆستی لە ئاوایی کوڕانە کۆ کردۆتەوە و داوای هاوکاریی لێکردوون.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ژمارەیەک لە کەسایەتییەکانی ئاوایییەکانی گەنگەچین، مینگول، مەمەکان، سیدان، کاسێک و ریکائاباد لەلایەن سپای پاسدارنەوە بانگهێشت و پێیان راگەیەندراوە کە دەبێهاوکاریی ئەو ناوەندە بکەن.
عەلی عەزیزپوور یەکێک لە فەرماندەکانی سپای پاسداران داوای لە کەسایەتییەکانی ناوچەی سۆما و برادۆست کردووە کە دەبێچەک هەڵبگرن.
ئەو دەست و پێوەندییەی رێژیم وتوویەتی: دەبێخەڵکی ئەو ناوچانە پێش بە بەڕێوە چوونی شایی و خۆشی هاووڵاتییان لە ماوەی رۆژانی نەورۆزدا بگرن.
بەوتەی شایەتحاڵان، دانیشتوانی ئاوایییەکانی سەربە ناوچەی سۆما و برادۆست وڵامی نەرێنیان بە داواکەی سپای پاسدارران داوەتەوە.