کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سیمینارێک بە بۆنەی ٨‌ی مارس لە وڵاتی نوروێژ بەڕێوەچوو

13:31 - 14 رەشەمه 2712

کوردستان میدیا: سیمینارێک بەبۆنەی ٨ی مارس رۆژی جیهانیی ژنان و ٦٦ـەمین ساڵوەگەڕی یەکیەتیی لاوانی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران، لە ناوچەی درامن بەرێوەچوو.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، عەبدوڵڵا حیجاب و گوڵاڵە کەمانگەر وەکوو کۆڕگێڕ چەندین بابەتیان لەو سیمینارەدا پێشکەش کرد.
سەرەتای سیمینارەکە بە سروودی نەتەوایەتیی ئەی رەقیب و راگرتنی خولەکێک بێدەنگی بۆ گیانی پاکی شەهیدانی رێگای رزگاریی گەلەکەمان دەستی پێ کرد و دواتر بە بۆنەی ٨ی مارس و ساڵوەگەڕی یەکیەتیی لاوان، پەیامێک پێشکەش کرا.
دواتر عەبدوڵڵا حیجاب باسیکی لەسەر لاوان لە تاراوگەدا کرد و هەروەها گوڵاڵە کەمانگەریش لەو پێوەندییەدا بۆ بەشداران دوا.
دواتر شیعرێک لەلایەن رامیار فەتحی‌یەوە بە بۆنەی ٨ی مارس خوێندرایەوە.

3893.jpg


لەبەشێکی دیکەی ئەو سمینارەدا بەرپرسی کۆمیتەکانی یەکیەتیی لاوان و ژنان، لە ناوچەی درامن، چەپکە گوڵی رێزلێنانیان پێشکەش بە گوڵاڵە کەمانگەر و عەبدوڵڵا حیجاب کرد.