![](/weney-mallperr/13647.jpg)
کوردستان میدیا: قادر عەزیز سکرتێری حیزبی ئایندەی کوردستان، سەردانی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانی کرد.
ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ٥ی ڕێبەندانی ١٣٩٤ی هەتاوی، قادر عەزیز سکرتێری حیزبی ئایندەی کوردستان، سەردانی دەفتەری سیاسی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانی کرد و لە لایەن هەیئەتێکی حیزب بە سەرپەرەستی \'مستەفا هیجری\'\' سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانەوە پێشوازیی لێ کرا.
لەو سەردانەدا، دوو لایەن باسێکی گشتییان لەسەر دۆخی هەنووکەیی کورد کرد و ڕوانگە و بۆچوونە سیاسییەکانی خۆیان لە سەر مەسەلەکان هێنایە بەرباس و جەختیان لەسەر ئەوە کردەوە کە هەرکام لە هێزە سیاسییەکان لە ڕێگای خۆیەوە کار بۆ هەرچی باشتربوونی دۆخەکە بکات و لە پیلانی نەیاران و دوژمنانی کورد خافڵ نەبن.