![](/weney-mallperr/4032.jpg)
کوردستان میدیا: لەگەڵ نزیک بوونەوەی جێژنی نەتەوەیینەورۆز و رێوڕەسمی چوارشەممە سووری، ئەمڕۆ چوارشەممە رێکەوتی ٢٣ی رەشەمە، دۆخی شاری سنە لەلایەن رێژیمەوە زیاتر لە جاران ئەمنیەتی کراوە.
هاووڵاتییەکی شاری سنە بە ماڵپەڕی کوردستانی میدیای راگەیاند، رێژیمی ئێران لە ترسی بەڕێوەچوونی رێوڕەسمەکانی جێژنی نەورۆز، لەسەر هەر چوارڕێیەکدا ٤ هەتا ٥ سەربازی داناوە کە ماشینی هاووڵاتییان رادەگرن و دەیانپشکنن، هەتا بە خەیاڵی خۆیان چاوترسێنیان بکەن.
گوشارەکانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران لە کاتێک دایە کە ساڵانی رابردوو، خەڵکی کوردستان بە ئیرادەیەکی پتەوەوە بەرەو پیری جێژنی نەتەوەیی نەورۆز و رێوڕەسمی چوارشەممە سووری چوون و سەرەڕای ئاستەنگ و هەڕەشەی هێزە سەرکوتکەرەکانی رێژیم، ئەو جێژنانەیان بەڕێوە بردووە.
ترسی هێزەکانی رێژیم لە خەڵکی کوردستان بە رادەیەکە کە ماشینە تۆیۆتاکانی هێزی ئینتزامی کە سەربە یەگانی تایبەت بوون، لە فەرماندەهیی پارێزگای لوڕستانەوە نێردرابوون و هەر شتێک کە بە گومانی خۆیان گوماناوی بووە، پشکنیویانە.
لە بەرەبەری هاتنی جێژنە نەتەوەیییەکانی نەورۆز و چوارشەممە سووری لە زۆربەی شارەکانی پارێزگای کوردستان، وەکوو مەریوان و قوروە و بەتایبەت شاری سنە (ناوەندی پارێزگا)، رێوشوێنی ئەمنیەتی بۆ پێش گرتن لە بەڕیوەچوونی ئەو جێژنانە گیراوەتەبەر.
پێشتریش هەواڵدەری حکوومەتیی ئیسنا، هەواڵی قەدەغە کرانی جێژنی چوارشەممە سووریی لە زاری محەممەد قەنبەری، جێگری هێزی ئینتزامیی پارێزگای کوردستان، بڵاو کردبووەوە. ئەم فەرماندەیە رایگەیاندبوو کە گوایە: هەر چەشنە خۆشی و شایییەک لە رۆژی چوارشەممە سووریدا قەدەغەیە.