![](/weney-mallperr/12172.jpg)
کوردستان میدیا: شاندێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەشدارییان لەکۆڕی پرسە و سەرەخۆشی کۆچکردوو ئیسماعیل بدرانخلو ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی پێشکەوتنخوازی کورد لەسووریە، لەشاری سلێمانیدا کرد.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، شاندێکی پێکهاتوو لەئەندامانی رێبەریی و ژمارەیەک کادری حیزبی دێموکرات بە سەرپەرەستی محەممەد نەزیفقادری ئەندامی دەفتەری سیاسی لەرێوڕەسمی کۆچیدوایی ئیسماعیل بدرانخلودا کرد.
لەو رێوڕەسمەدا هەیئەتی حیزبی دێموکرات لەلایەن حەمید دەروێش سكرتێری حیزبی پێشكەتنخواز و ژمارەیەك لەئەندامانی نوێنەرانی ئەو حیزب پێشوازییان لێكرا.
ئەو بەشداری کردنە لەو کۆڕە ماتەمینییەدا رۆژی هەینی رێکەوتی ٢٧ی خەرمانان ١٣٩٤ ئەنجام دراوە و تێیدا شاندی حیزب هاوخەمی خۆیان لەگەڵ ئەندامانی ئەو حیزبە دەربڕیوە.
هەر بەو بۆنەیەوە شاندەکە پەیامی هاوخەمی حیزبی دێموکراتیان بە ئەندامانی رێبەری حیزبی دیموکراتی پێشکەوتنخوازی کورد لەسووریە گەیاند.
هەيئەتى حيزبی دێموکرات لەم رێوڕەسمەدا پەيامى هاودەردى و سەرەخۆشى مستەفا هيجرى سكرتێرى گشتیى حيزبى دێموكراتى كوردستانى ئێران و دەفتەرى سياسييان بە حەميد دەروێش پێشكەش كرد و خەباتى ئيسماعيل بدران خلويان بەرز نرخاند و هيواى سەركەوتنيان بۆ حيزبەكەى خواست.

![12171.jpg](http://www.kurdistanmedia.com/weney-mallperr/12171.jpg)