کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

شەوئاهەنگێک بۆ پاڵپشتیی کوردانی سووریە لە شاری \"بریمن\"ی ئاڵمان بەڕێوەچوو

14:46 - 8 رەشەمه 2712

کوردستان میدیا: بە مەبەستی پشتگیری لە کوردانی سووریە و کۆکردنەوەی یارمەتی، شەواهەنگێک لە شاری بریمنی ئاڵمان بەڕێوەچوو.


بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رێکەوتی ٤ی رەشەمەی ١٣٩١ی هەتاوی، لە شاری بریمن بە مەبەستی پشتگیری لە خەباتی رەوای گەلی کورد لە کوردستانی رۆژاوا، شەواهەنگێکی تایبەت بۆ کۆکردنەوەی یارمەتی بۆ کوردە ئاوارەکانی سووریە، بەڕێوەچوو.
ئەم رێوڕەسمە بە راگرتنی یەک خولەک بێ‌دەنگی بۆ گیانی پاکی سەرجەم شەهیدانی رێگای رزگاریی کوردستان دەستی پێ کرد و پاشان پەیامی بەڕێوەبەرانی رێوڕەسمەکە لەژێر ناوی کوردانی شاری بریمن خوێندرایەوە.
لە نێو ئاخنی ئەو رێوڕەسمەدا چەندین هونەرمەند بە شیوەی خۆبەخشانە بەشدارییان کردبوو.
ئەندامان و لایەنگرانی حیزب دێمۆکرات و هەروەها کۆمیتەی حیزب لە ئاڵمان لە بەڕێوە بردن و رێکخستنی ئەو رێوڕەسمە بەشداریی چالاکانەیان هەبوو.