کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

شەوی یەلدا لە شاری شنۆ پیرۆز کرا

22:09 - 3 بەفرانبار 2715

کوردستان میدیا: ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات لە شاری شنۆ شەوی یەلدا، شەوی لەدایکبوونی دوکتور قاسملوویان بەرز و پیرۆز کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بە بەڕێوەبردنی چالاکیی تەبلیغی، شەوی یەلدایان بەرز ڕاگرت.

هەروەها پێشتریش لە سێ شاری کوردستانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پیرانشار، جوانڕۆ و سەقز، یادی شەوی یەلدا و ٨٥ەمین ساڵڕۆژی لەدایکبوونی ڕێبەری بلیمەت دوکتور قاسملوویان پیرۆز کردبوو.

ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لەو شارانە بە هەڵکردنی ئاڵای کوردستان و دروست کردنی کەیک و شیرینی، ڕۆژی پێشمەرگە و لەدایکبوونی کاک دوکتوریان پیرۆز کرد.

13097.jpg