![](/weney-mallperr/4193.jpg)
کوردستان میدیا: دوای تێپەڕینی یەک حەفتە لە دەسبەسەرکرانی تۆڕێکی سیخوڕی لە وڵاتی عەرەبستان، دەزگا ئەمنیەتییەکانی ئەو وڵاتە رێژیمی ئێرانیان بە هاوکاریی کردنی ئەو تۆڕە تاوانبار کرد.
وتەبێژی ئەمنیەتیی وەزارەتی ناوخۆیی وڵاتی عەرەبستان رایگەیاند، ئەو تۆڕە سیخوڕییە لە ١٨ کەس پێکهاتوون و لەگەڵ وەزارەتی ئیتلاعاتی رێژیمی ئیسلامیی ئێران پێوەندیی راستەوخۆیان هەبووە.
مەنسوور ئەلترکی وتیشی: ئەو تیمە زانیاری و وێنەی شوێنە نیزامییەکانی عەرەبستانیان بە ئیتلاعاتی ئێران داوە و لەبری ئەو کارانە پارەیان وەرگرتووە.
لەناو ئەو ١٨ کەسە دەسبەسەر کراوەدا ٢ کەسی ئێرانی و لوبنانی دەبیندرێو ئەوانی دیکەش هاووڵاتیی عەرەبستانین.
هەر لەو پێوەندییەدا وەزارەتی ناوخۆیی عەرەبستان لە بەیاننامەیەکدا هەواڵی پێوەندیی ئەو تۆڕە سیخوڕیەی لەگەڵ وەزارەتی ئیتلاعاتی ئێران پشتڕاست کردۆتەوە.
وڵاتی یەمەنیش سێ هاووڵاتیی بە تاوانی سیخوڕی بۆ رێژیمی ئیسلامیی ئێران، بە ٥ ساڵ زیندان مەحکووم کردووە.
دادگای یەمەن ئەم سێ هاووڵاتییەی بە تاوانی سێخوڕی بۆ رێژیمی ئیسلامیی ئێران لە رێگای پێوەندیی نایاسایی لەگەڵ دەست و پێوەندییەکانی رێژیم بە ناردنی بەڵگە و هەواڵی ئەمنیەتی و دیفاعی لە ساڵەکانی ١٩٩٧ هەتا ٢٠٠٨ تاوانبار کردووە.