کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

فێستیڤاڵێک بۆ کوردانی سووریە لەوڵاتی سوێد بەڕێوەچوو

18:46 - 7 رەشەمه 2712

کوردستان میدیا: فێستیڤالێک بۆ کوردانی کوردستانی رۆژاوا بە بەشداریی چەندین حیزب، رێکخراو، سیاسەتمەدار و هەروەها چەندین گۆرانی‌بێژی کورد و بیانی بۆ کوردانی کوردستانی رۆژاوا بەڕێوەچوو.


بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رێکەوتی ٥ی رێبەندان شاندێکی یەکیەتیی لاوانی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران بە سەرپەرستیی ئاشتی ئازەرئەفشان بەرپرسی پێوەندییەکانی یەکیەتیی لاوان لە دەرەوەی وڵات، لەم فێستیڤاڵەدا بەشداریی کرد.
ئەم فێستیڤاڵە بە مەبەستی کۆ کردنەوەی هاوکاری و یارمەتی بۆ کوردانی کوردستانی رۆژاوا بەڕێوە چوو.
ئەم فێستیڤاڵە لەلایەن رێکخراوی ئەنجومەنی کوردانی سووریە لە سوێد بە ئامانجی پاڵپشتی لە خەبات و تێکۆشانی ئازادیخوازانەی کورد لە کوردستانی رۆژاوا پێکهاتبوو.
لەو فێستیڤاڵەدا ٢٥ پزیشکی کورد لە سوێد ئامادەیی خۆیان بۆ هاتنەوە بۆ کوردستان بە مەبەستی هاریکاریی کوردانی سووریە راگەیاند و بڕیارە لە داهاتوودا ئەو سەفەرە ئەنجام بدەن.
هەر لەو پێوەندییەدا شاندی یەکیەتیی لاوان دیداری لەگەڵ بەڕێوەبەرانی ئەنجومەنی کوردانی سووریە پێکهێنا و ئامادەیی یەکیەتیی لاوانی بۆ هاریکاریی کوردانی ئەو پارچەیەی کوردستانی دەربڕی.
لەو فێستیڤاڵەدا ٢٥٠ هەزار کرون وەکوو یارمەتی بۆ کوردانی سووریە کۆ کراوەتەوە.