![](/weney-mallperr/6726.jpg)
کوردستان میدیا: قوتابخانەیەکی شەوانە رۆژیی بەخشی \'\'موورمووری\'\'ی شارستانی ئابدانان لە پارێزگای ئیلام، بەهۆی دابین نەکردنی مووچە بە نیوچڵی ماوەتەوە و بووەتە شوێنی راگرتنی ئاڵف و کای هاووڵاتییان.
پرۆژەی سازکردنی ئەو قوتانخانەیە لە ساڵی ١٣٨٦ واتە لە ٦ ساڵ پێش ئێستاوە، دەستی پێکردووە و ئەمساڵیش وەکوو ساڵانی رابردوو بە نیوەچڵی مایەوە و بوو بە شوێنی هەمبار کردن کا و ئاڵفی دانیشتوانی ئەو ناوچەیە.
بەخشداری \'\'موورمووری\'\' بە هەواڵدەریی \'\'ئیسنا\'\'ی گوتووە: ئەو پرۆژەیە ساڵی ١٣٨٦ی هەتاوی بە تەرخان کردنی زیاتر لە یەک میلیارد تمەن دەستی پێکرد و هەنووکە بەهۆی دابین نەکردنی ئەو بوودجەیە بە نیوچڵی ماوەتەوە.
دوو قوتابخانەی ناوەندی لەو شارەدا بوونی هەیە کە بیناکەیان جێ متمانە نییە و بە چکۆلەترین رۆچوونی زەوی دادەڕمێن.
پەروەردە و بارهێنان و هەروەها ژیان و تەندروستیی قوتابییان لە قوتابخانەکان، لە پارێزگاکانی کوردستانی ئێراندا بووەتە قوربانیی دەستی کەمتەرخەمیی بەرپرسان و رایەدارانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران و ساڵانە بەهۆی ئەو کەمتەرخەمییانەوە چەندین قوتابی لە قوتابخانەکاندا دەبنە قوربانی.