![](/weney-mallperr/6784.jpg)
کوردستان میدیا: پاش تێپەڕینی ١ مانگ بەسەر کرانەوەی قوتابخانەکان لە ئێراندا، پۆلی ٣ی قوتابخانەی سەرەتایی گوندێکی ناوچەی سنە، مامۆستا و کتێبیان بۆ دابین نەکراوە.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، پۆلی ٣ی سەرەتایی لە گوندی \'\'تەنگیسەر\'\'ی سەربە ناوچەی سنە پاش یەک مانگ لە کرانەوەی قوتابخانەکاندا مامۆستای نییە و سەرەڕای ئەوەی کە قوتابخانەکە پارەی بۆ کڕینی کێب لەو قوتابییانە وەرگرتووە، بەڵام هێشتا کتێبیان بۆ نەهاتووە.
زیاتر لە ٣٠ قوتابی لەهەر پۆلێکی قوتابخانەی گوندی تەنگیسەر سەرقاڵی خوێندنن و هەنووکە بەهۆی نەبوونی مامۆستا، بڕیارە قوتابییانی پۆلی ٣ تێکەڵ بە قوتابییانی پۆلی ٤ و ٥ بکەن.
لەلایەکی دیکەشەوە سەرەڕای ئەو هەموو ئاستەنگ و گرفتانە کە بۆ قوتابییانی سەرەتایی گوندی تەنگیسەر دروست بووە، ئیدارەی ئامووزش و پەروەرشی شاری سنە بڕیاری داوە، لە هەر قوتابییەک بڕە پارەیەکی زۆر بۆ دابین کردنی سووتەمەنی و پێداویستییەکانی دیکە، وەربگرێت.