کوردستان میدیا: لێبوردنی نێودەوڵەتی خوازیاری هەڵوەشاندنەوەی سزای سێدارەی ٥ هاووڵاتیی عەرەبی ئەهواز لە زیندان دایە.
رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی رێکەوتی ٦ی خاکەلێوە لە بەیاننامەیەکدا وێڕای ئاماژە بە مانگرتنی پێنج زیندانیی عەرەبی ئەهواز لە زیندانی کاروون، داوای لە خەڵکی جیهان کردووە بە ناردنی نامە بۆ لێپرسراوانی رێژیمی ئێران، پێش بە ئیعدامی ئەو کەسانە بگرن و کۆتایی بە بێحورمەتی پێ کردن پێیان بهێندرێت و هەرچی زووتر ئیمکاناتی دەرمانی لەبەر دەستیان دابنێن.
لەم بەیاننامەیەدا هاتووە: ئەو پێنج هاووڵاتییە عەرەبە ئەهوازییە بەهۆی ناڕەزایەتی بە بڕیاری دادگا و داسەپاندنی سزای سێدارە و هەڵسوکەوتی خراپی مەئمووران، دەستیان داوەتە مانگرتن.
محەممەد عەلی عمووری، سەید جابر ئالبووشووکە، سەید موختار ئالبووشووکە، هاشم شەعبانی و هادی راشدی ناوی ئەو ٥ هاووڵاتییە عەرەبییە کە سزای ئیعدامیان بەسەردا سەپاوە.
٢٠ی بەفرانباری ١٣٩١ی هەتاوی دیوانی بەرزی وڵاتی ئیران سزای سێدارەی بەسەر ئەم ٥ هاووڵاتییە عەرەبەدا سەپاند و ئەو ٥ هاووڵاتییەش بە نیشانەی ناڕەزایەتی بەو حوکمە لە رێکەوتی ١٢ی رەشەمەوە دەستیان داوەتە مانگرتن.