کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لێپرسراوانی فەرمیی رێژیمی ئێران دەستیان لە ناردنی تەقەمەنی بۆ وڵاتی یەمەن هەیە

18:45 - 22 رێبەندان 2712

کوردستان میدیا: پاش راگرتنی کەشتییەکی هەڵگری چەک و تەقەمەنی، وەزارەتی ناوخۆی یەمەن رایگەیاند، لێپرسینەوە لە کارمەندانی دەسبەسەر کراوی ئەو کەشتییە بەردەوامە.


هەواڵدەریی ئەلعەرەبییە بڵاوی کردەوە، عەبدولقادر قەحتان وەزیری ناوخۆی یەمەن و عەلی ئەحمەدی بەرپرسی دەزگای هەواڵگریی ئەو وڵاتە، جارێکی دیکە لێپرسراوانی رێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێرانیان بە ناردنی چەکوچۆڵ بۆ یەمەن تاوانبار کردووە.
بەگوێرەی ئەم راپۆرتە ئەم بارە کە دەستی بەسەردا گیراوە مووشەکی زەوی بە هەوا و دەیان جۆر مادەی تەقینەوە و خومپارەی لە خۆ گرتووە.
قەحتان روو لە لێپرسراوانی رێژیمی ئێران وتی: خەڵکی یەمەن موسڵمانن و لە جیاتیی تەقینەوە و چەکوچۆڵ، پێویستییان بە خۆاردن و خۆراکی هەیە.
وەزیری ناوخۆی یەمەن وتیشی: ئەم بارانە کە دەستیان بەسەردا گیراوە زۆر مادەی مەترسیداریان تێدا بووە ئەگەر ئەم مادەیە لە شوێنێکی قەرەباڵغدا بتەقێتەوە چەندین میلیۆن کەس دەکاتە قوربانی.
لەلایەکی دیکەشەوە بەرپرسی دەزگای هەواڵگریی یەمەن وتوویەتی: ناردنی ئەو جۆرە مادەگەلە لە توانای قاچاخچیانی چەکوچۆڵدا نییە و تەنیا بە دەستێوەردانی ناوەندە فەرمییەکانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران ئەو کارە جێبەجێ دەکرێت.
ناوبراو وتیشی: هەتا ئیستا چەندین جار ئێرانییەکانیمان بۆ پێداچوونەوە بە کارەکانیاندا بانگهشێت کردووە، بەڵام ئەوان هەمیشە دەستێوەردانی خۆیان لە کاروباری یەکەم رەت دەکەنەوە کە ئەم بارە کەشتییە دەریخست لەو هەوڵی ئەوە دان زەبری کاریگەر لە وڵاتەکەمان بدات.
ئەحمەدی پڕژایە سەر ئەوە کە دەوڵەتی یەمەن هەموو هەوڵی خۆی بۆ پاراستنی بەرژەوەندییەکان هەڕەشەی ئێرانییەکان دەخاتە گەڕ.