![](/weney-mallperr/4189.jpg)
کوردستان میدیا: بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێکی چێندراو، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سەلاحەدین و بەرپرسی ئەنجومەنی دوزخورماتوو گیانیان لەدەست دا و قایمقامی قەزاکەش بریندار بوو.
لەو تەقینەوەیەدا کە سەرلە بەیانیی رۆژی سێشەممە رێکەوتی ٦ی خاکەلێوە رووی دا، رەشید خورشید ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سەلاحەدین و کاندیدی لیستی برایەتی و پێکەوە ژیان بە نوێنەرایەتیی یەکیەتیی نیشتمانی کوردستان و سەید قادر بەرپرسی ئەنجومەنی قەزای خورماتوو گیانیان لەدەست دا.
هەر لەو پێوەندییەدا شەلال عەبدول قایمقامی قەزای دوزخورماتوو و ژمارەیەک پاسەوانیش بە توندی بریندار بوون و رەوانەی نەخۆشخانەی شاری کەرکووک کراون.
ماڵپەڕی NRT بڵاوی کردەوە، ئەو بۆمبە چێنراوە بە ماشێنی ئەو لێپرسراوانەدا تەقیوەتەوە.