كوردستان میدیا: هێزەكانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران رژاونەتە ناوی شاری سەوڵاوا و ژمارەیەك كافینێتان داخستووە.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی كوردستان میدیا و لێدوانی ژمارەیەك لە هاووڵاتییانی شاری سەوڵاوا، هێزە ئەمنیەتییەكان وێڕای داخستی چەند كافینێتێك، خاوەنی ٢ كافی نێتیشیان دەسبەسەر كردووە.
هەتا بڵاو بوونەوەی ئەو هەواڵە شوناسی دەسبەسەركراوەكان نەزانراوە.
گوشاری ناوەندە ئەمنیەتییەكانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران بۆسەر هاووڵاتییانی كوردستان ماوەیەكە خۆی لە داخستنی كافینێتـەكاندا بینیوەتەوە.
رێكەوتی ٢٢ی مانگی رەشەمەش هێزەكانی رێژیمی ئێران لە شاری نەوسوود رژاوبوونە ناو كافینێتی هانا و سەرەڕای زەوت كردنی تێكڕای كەلوپەلەكانی ئەو شوێنە، كافینێتەكەشیان داخستبوو.
ناوی خاوەنی كافینێتی هانا لوقمان لوتفیـە و لە شەقامی سەرەكیی شاری نەوسوود و لە نزیك گۆڕەپانی موعەلیم هەڵكەوتووە.
پێشتریش رێكەوتی ١٥ی رەشەمە، سێ كافینێتی شاری مەریوان لەلایەن هێزەكانی رێژیمەوە بەهۆی هاوكاری نەكردنی خاوەنەكانیان لەمەڕ دانانی سیستمی كامێرای چاودێری، داخران.
هێزە ئەمنیەتییەكان بە خاوەن كافینێتەكانیان راگەیاندبوو، هەتا دووربینی چاودێری لە دووكانەكانیان دانەمەزرێنن، ئیزنی كردنەوە و چالاكییان پێ نادەن.