کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە شاری بۆکان پارازیت پێشی بە وەشانی کاناڵە ماهواریی‌یەکان گرتووە

19:11 - 9 رێبەندان 2712

کوردستان میدیا: لە شاری بۆکان بەهۆی دانانی سیستمێکی تایبەت بە پارازیت، زۆربەی هاووڵاتییانی ئەو شارە لە کاناڵە ئاسمانییەکان بێبەش کراون.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ناوەندە پێوەندیدارەکانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران بە دانانی دەزگای پارازیت لە شاری بۆکان پێشیان بە وەشانی کاناڵە ئاسمانییەکان گرتووە.
دانیشتوویەکی گەڕەکی مەجبوراوای شاری بۆکان بە ماڵپەڕی کوردستان میدیای راگەیاند، زۆربەی دانیشتوانی ئەو گەڕەکە لە کاناڵە ئاسمانییەکان بە تایبەتی تیشک تی‌ڤی بێبەش کراون.
هەر لەو پێوەندییەدا ئینتێرنێت و هێڵی تەلەفوونی شاری مەریوان خێرایی لەدەست داوە و تەلەفوونی دانیشتوانی ئەو شارە بە بەردەوامی دەپچرێ‌ و کێشەی بۆ هاووڵاتییان دروست کردووە.
بەوتەی هاووڵاتییان ئەو کارەی رێژیمی ئێران پێوەندیی بە ئەگەری جێبەجێ‌ کردنی حوکمی ئیعدامی لوقمان و زانیار مورادییەوە هەیە.
هاووڵاتییەکی ئەو شارە بە هەواڵنێری کوردستان میدیای وتووە، رێژیمی ئێران لەو رێگایەوە دەیهەوێ‌ پێش بە زانیاری بەڕێوە بردنی حوکمی ئیعدامی ئەو دوو هاووڵاتییە کوردە بگرێت.