![](/weney-mallperr/3633.jpg)
کوردستان میدیا: چەندین رۆژە بە شێوەی بەردەوام ناوەندە پێوەندیدارەکانی رێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران پارازیتیان خستۆتە سەر کاناڵە ماهوارەییەکانی بەشێک لە گەڕەکەکانی شاری ورمێ و سەڵماس.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، بەشێک لە دانیشتوانی شاری ورمێ بە هۆی پارازیت لە بوونی کاناڵە ماهوارییەکان بە تایبەت کاناڵە کوردییەکان بێبەرین.
هەر لەو پێوەندییەدا و بەوتەی شایەتحاڵان، شەقامەکانی مەرکەز، ئیمام هەتا بلواری ئینقلاب بە شێوەیەکی زۆر توند لەژێر کەشی ئەمنیەتیی دان.
هاووڵاتییان لەو باوەڕە دان ئەو کەشە ئەمنیەتییە پێوەندیی بە رێورەسمی ٢٢ی رێبەندانەوە هەیە.
لەلایەکی دیکەوە هاووڵاتییانی شاری سەلماسیش بەهۆی پارازیتەوە لە بینینی بەشێک لە کاناڵە کوردییەکان بێبەرین و هەتا بڵاو بوونەوەی ئەو هەواڵە ئەو دۆخە درێژەی هەیە.
ماوەیەک لەمەوبەریش لە شاری بۆکان بەهۆی دانانی سیستمێکی تایبەت بە پارازیت، زۆربەی هاووڵاتییانی ئەو شارە لە کاناڵە ئاسمانییەکان بێبەش کرابوون.
دانیشتوویەکی گەڕەکی مەجبوراوای شاری بۆکان بە ماڵپەڕی کوردستان میدیای راگەیاندبوو، زۆربەی دانیشتوانی ئەو گەڕەکە لە کاناڵە ئاسمانییەکان بە تایبەتی کاناڵە کوردییەکان بێبەش کراون.