![](/weney-mallperr/3637.jpg)
کوردستان میدیا: لە ٩ مانگی یەکەمی ئەمساڵدا یەک هەزار و ٤٧٨ کەس بەهۆی سووتان لە ئێران گیانیان لە دەست داوە کە لە کۆی ئەو رێژەیە ٧٣٧ کەسیان ژن و ٧٤١ی دیکەش پیاون.
ئیدارەی پێوەندییە گشتییەکان بۆ کاروباری نێودەوڵەتیی پزیشکی یاسایی ئێران بڵاوی کردووەتەوە کە رێژەی مەرگی هاووڵاتییان بەهۆی سووتان لە 9 مانگی ئەمساڵدا یەک هەزار و ٤٧٨ کەس بووە.
بەپێی ئەم ئامارە زیاترین رێژەی مەرگ بەهۆی سووتان لە ٩ مانگی یەکەمی ئەمساڵدا بە ریز لە پارێزگاکانی ئیسفەهان، تاران، خوراسانی رەزەوی و خووزستان دایە.
تەنیا لە مانگی سەرماوەزی ئەمساڵیشدا ١٥٢ کەس بەهۆی سووتان لە ئێراندا مردوون.
مردن بەهۆی سووتان زیاتر لە شوێنە گشتییەکان و بەهۆی ناستاندارد بوونی ئامرازەکانی گەرمکەرەوە و خەمساردیی رێژیم لە گەیاندنی رێنماییەکان بە بیروڕای گشتیی خەڵک، روو دەدات.
نموونەی هەرە نزیک گیان لەدەست دانی دوو قوتابیی قوتابخانەی گوندی شیناوێی ناوچەی پیرانشار بوو کە بەهۆی ناستاندارد بوونی سۆبەی پۆلەکە تەقینەوە رووی دا و ٣٨ کەس بوونە بە قوربانی و هەنووکەش بارودۆخی تەندروسیی ژمارەیەکیان لە نەخۆشخانەی ئیسفەهان نالەبار راگەیەنراوە و ئیزنی بینینیان بە هیچ کەس و لایەن و میدیایەک نادرێت.