کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە هەرێمی کوردستان رێژەی بێکاری لەسەدا ١٤ـەوە بۆ لەسەدا ٧ دابەزیوە

20:14 - 18 رێبەندان 2712

کوردستان میدیا: بەپێی ئاماری وەزارەتی پلاندانانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ماوەی پێنج ساڵی رابردووە هەتا ئێستا رێژەی بێکاری دابەزینێکی بەرچاوی بە خۆیەوە بینیوە.


ماڵپەڕی وەزارەتی پلاندانانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردەوە، لە ماوەی پێنج ساڵدا رێژەی بێکاری لە ١٤%وە بۆ ٧% دابەزیوە.
بەپێی ئەو ئامارە رێژەی بێکاری لە هەرێمی کوردستان لە ساڵی ١٣٨٦‌ی هەتاوی لەسەدا ١٤ بووە.
سەرچاوەکە ئاشکراشی کرد یەکێک لە هۆکارەکانی دابەزینی ئاستی بێکاری لە هەرێمی کوردستان دەگەرێتەوە بۆ پێدانی قەرزی بچووک بە هاووڵاتییانی ئەو هەرێمە.
حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەحاڵی حازردا پێوەندییەکی بازرگانیی بەربڵاوی لەگەڵ وڵاتانی دیکە هەیە و هەروەها لە بواری فرۆشی نەتەوە گرێبەستی لەگەڵ تورکیە هەیە.