کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

مستەفا هیجری سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکرات سەردانی پارتی پێشکەوتنخوازی کورد ـ سووریەی کرد

21:29 - 3 بەفرانبار 2715

کوردستان میدیا: هەیئەتێکی ڕێبەریی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، سەردانی پارتی پێشکەوتنخوازی کورد ـ سووریەی کرد.

ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ٢ی بەفرانباری ١٣٩٤ی هەتاوی، هەیئەتێكی ڕێبەریی حیزبی دێموکرات بە سەرپەرستی مستەفا هیجریسكرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، سەردانی پارتی پێشكەوتنخوازی كورد ـ سووریەی كرد و لە لایەن هەیئەتێكی ڕێبەریی پارتی پێشكەوتنخواز بە سەرپەرەستی مامۆستا حەمید دەرویش سكرتێری گشتیی ئەو پارتەوە بە گەرمی پێشوازییان لێ‏ کرا.

لەو سەردانەدا، سكرتێری گشتیی حیزبی دێموکرات بە بۆنەی تەواو بوونی كۆنگرەی ١٦ی پارتەكەیانەوە پیرۆزبایی لێكردن.

دواتر مامۆستا حەمید دەرویش و هەیئەتی هاوڕێی، باسێكیان لەسەر دۆخی سیاسیی سووریە و چۆنیەتی بەڕێوەچوونی كۆنگرەكەیان و سیاسەتە نوێیەکانی پارتەكەیان لەمەڕ بارودۆخی ئێستای سووریە، بۆ هەیئەتی میوان هێنایە بەر باس.