کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

مەحموود دەرویش پشتگیری لە ڕاسانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران کرد

16:56 - 14 پووشپەڕ 2716

کوردستان میدیا: دکتور مەحموود دەرویش، پزیشکی ناسراوی کوردستانی ڕۆژئاوا پشتگیری لە ڕاسانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران کرد.

ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ١٣ی پووشپەڕی ١٣٩٥ی هەتاوی، دکتور مەحموود دەرویش پزیشکی ناسراوی کوردستانی ڕۆژئاوا، سەردانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانی کرد و وێڕای پشتگیری لە ڕاسانی حیزبی دێموکرات ئامادەیی خۆی ڕاگەیاند کە خۆبەخشانە لە بواری دەرمانیدا هاوکاریی پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکرات بکات.

لەو پێوەندییەدا، محەممەدنەزیف قادری ئەندامی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، وێڕای سپاس لە هەڵوێستی نیشتمانپەروەرانەی دکتور مەحموود دەرویش هیوای خواست نموونەی کەسایەتی وا بەرز لە بەشەکانی کوردستان زۆر بن.